لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كاره‌كانی خۆی ته‌واو كرد و پرۆِژهیهكی نوێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد، كه پێكهاتووه له 149 ماده و دوازده به‌ش.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2015/5/26، لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه و لیژنه‌كه پڕۆژه‌ی نوێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد و به‌و بۆنه‌یه‌وه د.یوسف محه‌مه‌د صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له لیژنه‌كه بۆ ئه‌و ئه‌رك و ماندووبوونه‌یان كه توانیان له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا كاره‌كانیان به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكه‌ن و رایگه‌یاند: "ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی كه ئێستا به‌ركاره، له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئێستادا گونجاو نیه و په‌رله‌مان پێویستیی به په‌یڕه‌وێك هه‌یه كه پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له یه‌كتر پیاده بكات و ده‌توانین بڵێین كه یه‌كێك له شانازییه‌كانی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان نووسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆیه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌شی كرد كه هاوكاریی لیژنه‌كه بوون له ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌وه‌كه‌دا و بڕیاریشیدا هه‌فته‌ی ئاینده ئه‌و په‌یڕه‌وه نوێیه بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و په‌سندكردنی.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه. د.فرسه‌ت سۆفی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، تایبه‌ت به سایتی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 26ی مانگ لیژنه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ته‌واو بووین، كه پێكهاتبوو له 13 ئه‌ندام له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه جیاوازه‌كان،پڕۆژه‌یه‌كی نوێی په‌یڕه‌وی ناوخۆمان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، كه پێكهاتووه له 149 ماده له‌گه‌ڵ دوازده به‌ش، له‌و په‌یڕه‌وه نوێیه‌دا هه‌وڵمان داوه كه بڕگه و مادده‌كانی گونجاوبن له‌گه‌ڵ سیسته‌می نوێی كاری په‌رله‌مانی له هه‌رێمی كوردستان له رووی یاسادانان له رووی چاودێریكردن، له رووی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌كان، لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان، توانیمانه گۆڕانكاریی جه‌وهه‌ری ئه‌نجام بده‌ین".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاتی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌و په‌یڕه‌وه نوێیه‌دا كۆمه‌ڵێك ماده‌ی نوێ زیادكراون و رایگه‌یاند: "ده‌توانین بڵێین به به‌ركاركردن و په‌سه‌ندكردنی ئه‌م په‌یڕه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه خزمه‌تێكی گه‌وره به‌كاری په‌رله‌مانی ده‌كرێت، له رووی یاسادانان و چاودێریكردن و كاری په‌رله‌مانی".
هه‌ر له لێداوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاتیی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جگه له‌و ئه‌ندامانه‌ی كه له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه جیاوه‌زه‌كان ئه‌ندامبوون له لیژنه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی تریش هاوكاریان بوون، به تایبه‌تی به‌شێك له راوێژكاره‌كانی په‌رله‌مان و خه‌ڵكانی خاوه‌ن ئه‌زموون له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و رایگه‌یاند: "بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م په‌یڕه‌وه نوێیه سوودمان وه‌رگرت له په‌یڕه‌وی ناوخۆی نزیكه‌ی 20 وڵات و سه‌ردانی مه‌یدانیمان كرد بۆ وڵاتی سوید و چوار رۆژ له‌وێ ماینه‌وه، هه‌روه‌ها سوودمان وه‌رگرت له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئێستا كه به‌ركاره، سوودمان وه‌رگرت له‌و پڕۆژانه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان له خوله‌كانی 2 و 3 ئاماده‌ی كردبوون، خۆشبه‌ختانه پێمان وایه كه ئه‌مه ده‌سته‌كه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ خولی چواره‌می په‌رله‌مان، ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌ندامانی لیژنه هه‌ر سێزدهمان، شانازی ده‌كه‌ین كه توانیمان له فه‌تره‌یه‌كی زه‌مه‌نیی زۆر گونجاو‌دا كاره‌كانی په‌یڕه‌وه‌كه ته‌واو بكه‌ین".