راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى ده‌رچوونى عیراق له‌ژێر به‌ندى 7ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان

29/06/2013 11:15:00 ص

      رۆژى 27 ى حوزه‌یرانى 2013، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وله‌تى به‌ كۆى ده‌نگ،بریارى ژماره‌ (2107) په‌سه‌ندكرد و عیراقى له‌ژێر به‌ندى 7ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگترووه‌كان ده‌رهێنا، به‌مه‌ش دواى تپێه‌ربوونى 23 ساڵ به‌سه‌ر  مانه‌وه‌ى  له‌ژێر  ئه‌و  به‌نده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، عیراق چووه‌ به‌ندى6 و  سه‌روه‌رى بۆ گه‌رایه‌وه‌ .

     سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدا به‌بایه‌خه‌وه‌ گرنگى ئه‌و بریاره‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش  هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ، هاوكات هیواداره‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ببێته‌ مایه‌ى هاندانى حكومه‌تى فیدراڵ بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافوق وجێبه‌جێكردنى ده‌ستوور هه‌نگاوى جدى بنێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى له‌عیراق، له‌پێناو گێرانه‌وه‌ى ئاشتى وئارامى و پێكه‌وه‌ژیانى برایانه‌ بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌عیراقى فیدراڵ وگه‌لانى ناوچه‌كه‌.

 

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان

28/6/2013


رۆژمێرى رووداوه‌كان