روونكرندنه‌وه‌یه‌ك له‌نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
كه‌مال ره‌ئوف و شوان محمد لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان چه‌واشه‌كاره‌نه‌ شرۆڤه‌ ده‌كه‌ن

16/08/2013 06:08:00 م

سه‌باره‌ت به‌لێدوانێكی شوان محمد سه‌رنووسه‌ری سپی میدیا كه‌ له‌ماڵپه‌ری سبه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌وه‌، هه‌روه‌ها لێدوانی كه‌مال ره‌ئوف سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری شار كه‌ له‌ماڵپه‌ری ئاوێنه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێویستی زانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی بۆ رای گشتی بڵاوبكاته‌وه‌:

د.ئه‌رسه‌لان بایز وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانی وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسان له‌چاوپێكه‌تنه‌كانیدا واقیعی رووداوه‌كانی رۆژی 30/6ی روونكردۆته‌وه‌، ره‌فتارای هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزسیۆنی باسكردوه‌ كه‌خۆیان و لایه‌نه‌كه‌شیان كه‌ گۆڕانه‌ نكوڵیان لێنه‌كردووه‌ و وتویانه‌ ئه‌وه‌ی كردیان خودی سیاسه‌تی گۆڕانه‌.  هه‌روه‌ها له‌چاوپێكه‌نیشدا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆ ی.ن.ك  هه‌ڵده‌به‌سترێ روونكردنه‌وه‌ی پێویستی داوه‌. به‌داخه‌وه‌ هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس شوان محمد و كه‌مال ره‌ئوف لێكدانه‌وه‌یه‌كی چه‌واشه‌كارانه‌ین بۆ بابه‌ته‌كه‌ كردووه‌.

شوان محمد كه‌ خۆى به‌ نوخبه‌ى رۆژنامه‌نوس ناوبردووه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ گیانى ره‌خنه‌ قبوڵكردنى تیابیت نه‌كه‌ویته‌ هه‌ڵچونى ده‌رونى و تۆمه‌ت دروستكردن و  شرۆڤه‌كردنى خه‌یالاوى.

سه‌رۆكى په‌رله‌مان نه‌ك هه‌ربڕواى به‌چه‌ك نیه‌، به‌ڵكو داكۆكیكارێكى راسته‌قینه‌شه‌ له‌ماف وئازادیه‌كانى میدیا ورۆژنامه‌نووسان، هه‌ر له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ودا بوو كه‌ یاساى مافی ده‌سكه‌وتنى زانیارى په‌سه‌ندكرا،  كه‌ماوه‌ى (5) ساڵبوو له‌ لیژنه‌كانى په‌رله‌مان گیری خواردبوو، هه‌رله‌ماوه‌ى ئه‌و دووساڵه‌ى سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ودابوو كه‌ سیاسه‌تى كرانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر فراكسیۆنه‌كان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ورۆژنامه‌نووسان و ریكخراوه‌كانى كۆمه‌لى مه‌ده‌نى په‌یڕه‌وكرا. چه‌ندین وۆركشۆپ وسیمینار وگفتوگۆى كراوه‌ له‌سه‌ر یاساى مافی ده‌سكه‌وتنى زانیارى و پرۆژه‌ى ده‌ستوور وگه‌لیك پرۆژه‌ یاساى تر كران كه‌ ره‌هه‌ندى نیشتمانیان هه‌بوو.

 میدیا هه‌قى خۆیه‌تى ره‌خنه‌ بگرێت وشرۆڤه‌ى بابه‌تى بكات، به‌ڵام نابێ میهه‌نیه‌ت و وپیشه‌یى و بابه‌تى بوونى خۆى له‌ده‌ست بدات، خۆشى له‌سه‌رووى ره‌خنه‌ ببینێته‌وه‌، پێویسته‌ كاك شوان نه‌فه‌سى ره‌خنه‌قبوڵكردنى هه‌بێت، ته‌حه‌مولى ره‌خنه‌ بكات، به‌تایبه‌تى ئه‌وكاته‌ى له‌كارى پیشه‌یى وبێلایه‌نى وبابه‌تى بوونى خۆى لاده‌دات ده‌كه‌وێته‌ داوى لایه‌نگریه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ خۆى وئاراسته‌ى كاره‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌وه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌؟

 مرۆڤ نابى  ئه‌وه‌نده‌ له‌خۆبایى بێت،  پێى وابێ گه‌یشتۆته‌ راده‌ى كه‌مال وخۆى به‌نوخبه‌ى رۆژنامه‌نووسان ئه‌هلى ناوببات، خۆزگه‌ بیتوانیبوایه‌ به‌هه‌ڵویست و شرۆڤه‌ى بابه‌تى، بیلایه‌نى خۆى بسه‌لمێنێ بۆ ئه‌وه‌ى برواى پێبكرێت.

كاك كه‌مال ره‌ئوفیش كه‌ چه‌ندین جار سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كردووه‌ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی و به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌یان باس و بابه‌تیان باس كردووه‌، ته‌نانه‌ت وه‌كو دوو هاورێ چه‌ندین شتی تایبه‌تیان به‌یه‌كه‌وه‌ باس كردووه‌، زۆرمان پێ سه‌یره‌ كه‌ كاك كه‌مال به‌وشێوه‌یه‌و بێ هیچ لێكۆلینه‌وه‌و داتایه‌ك باس له‌ئه‌دای سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات. قسه‌كانی كاك كه‌مال زۆر هه‌ڵده‌گرێ به‌ڵام وه‌ڵامی ناده‌ینه‌وه‌و ده‌یبه‌خشین به‌و پێوه‌ندی برایه‌تی و دۆستایه‌تی نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كاك كه‌مال.

جاریكى تر ته‌واوى تۆمه‌ته‌كانى كاك شوان وكاك كه‌مال ره‌ئوف ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كارى رووماڵى میدیایى له‌ په‌رله‌مان سانسۆر نه‌ركراوه‌ به‌پێى پرسه‌نیسپه‌كانى كارى میدیاى په‌رله‌مانى جیهانى رێكخراوه‌، وده‌رگاى په‌رله‌مانیش هه‌میشه‌ به‌رووى رۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن كراوه‌یه‌.


رۆژمێرى رووداوه‌كان