په‌رله‌مان بارى ئه‌منى ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم تاوتوى ده‌كا

12/06/2014 10:21:00 ص

    تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندن له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: له‌دانیشتنى رۆژى یه‌كشه‌مه‌ى داهاتوو ریكه‌وتى 15-6-2014 په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ دانیشتنى ئاسایى ژماره‌ 8ى له‌خولى گرێدانى دووه‌م له‌سالى یه‌كه‌مى خولى هه‌لبژاردنى چواره‌م، په‌رله‌مانى كوردستان تاوتۆێى   بارى ئه‌منى ناوچه‌ كوردستانیه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌كا، له‌باره‌ى خاله‌كانى ترى به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ ، راوێژكارى راگه‌یاندن له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى یه‌كشه‌ممه‌ى په‌رله‌مان ئه‌م خالانه‌ى خواره‌وه‌ش له‌خۆده‌گرێت:

   خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى (درێژكردنه‌وه‌ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر) له‌گه‌ڵ راپۆرتى هاوبه‌شى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى مادده‌ى (72، 74، 75) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان.    - بڕیاردان له‌سه‌ر وازهێنان و دانانى ئه‌ندامانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى مادده‌ى (44) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان.    ـ پێكهێنانى (3) لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى نوێى په‌رله‌مان به‌پێى مادده‌ى (39) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان. ـ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێى مادده‌ى (47) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان و له‌سه‌ر داواى ژماره‌ی یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان. - قبوڵكردنى داواكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار (نورى حه‌مه‌ على) له‌ فراكسیونى زه‌رد به‌پێى مادده‌ى (33، 35) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان.

      له‌كۆتایى لیدوانه‌كه‌شیدا به‌رێوبه‌رى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌بانگهێشتێكدا داواى له‌ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌ماى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌ دانیشـتنی ژماره‌ (8)ى ئاسایى خولی گرێدانی دووه‌م ســـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق بكه‌ن ، كه‌ له‌كاتژمێر (11)ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌ك شــــــــــــه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15/6/2014 دا،به‌رێوه‌ده‌چێت.ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهیشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت

بۆ/گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (5) و بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراودا، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (8)ى ئاسایى خولی گرێدانی دووه‌م ســـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌ك شــــــــــــه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15/6/2014 دا، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.

 

له‌گه‌ڵ رێزدا

یوسف محمد صادق

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق

 

 

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان