كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانى چالاكییه‌ نه‌وتى ‌و گازییه‌كان له‌سه‌ر ژینگه‌ى هه‌رێم تاوتوێكرا

17/06/2014 01:11:00 م

سه‌عات 3:30ى پاشنیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌مه‌ 16/6/2014، لیژنه‌ى پیشه‌سازى ‌و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك ‌و جێگر ‌و بڕیارده‌ر ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵى لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ د.ئامانج ره‌حیم نوێنه‌رى سه‌رۆكایه‌تیى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى هه‌رێمى كوردستان ‌و د.هه‌ڵۆ عه‌سكه‌رى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان كۆبۆوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانى چالاكییه‌ نه‌وتى ‌و گازییه‌كان له‌سه‌ر ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ‌و چۆنیه‌تیى دۆزینه‌وه‌ى رێگاكانى چاره‌سه‌ركردنى ‌و پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ كرا ‌و بڕیاردرا كه‌ ئه‌مجۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ بكرێن به‌ هه‌فتانه‌ ‌و به‌رده‌وامیان هه‌بێت.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

>