بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی سوته‌مه‌نی لیژنه‌ی پێشه‌سازی و ووزه‌و ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز له‌سه‌ر هه‌شت خاڵ رێكه‌وتن

24/08/2014 01:49:00 م
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی سوته‌مه‌نی سه‌عات  10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 24/8/2014  لیژنه‌ی پێشه‌سازی و ووزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان له‌گه‌ل ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبونه‌وه‌.
دوای گفتوگۆی تێرو ته‌سه‌ل بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ هه‌ردوولایه‌نی   كۆبوونه‌وه‌كه‌  له‌سه‌ر چه‌ند خالێك رێكه‌وتن كه‌ بریتین له‌:
ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان لیژنه‌ى پیشه‌سازى و سامانه‌ سروشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى نه‌وت و گاز
1- نه‌وتى سپى تایبه‌ت به‌ به‌كارهێنانى ماڵان به‌شى پێداویستى زستانى ئه‌مساڵ دابینكراوه‌ به‌ هه‌مان نرخى جاران ده‌درێته‌ هاوڵاتیان.
2- كوالێتى به‌نزین و گازوایل كۆنترۆل ده‌كرێن سه‌رپێچیكاران سزا ده‌درێن و ژوورێكى هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان لیژنه‌ى پیشه‌سازى و ووزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان و ژوورى سكرتاریه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دروست ده‌كرێت.
3- به‌هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌ت و لیژنه‌كه‌مان رێنمایى تایبه‌ت به‌سزادانى توندى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رده‌كرێت كه‌ ساخته‌كارى له‌كوالێتى به‌نزین ده‌كه‌ن.
4- كۆتایى مانگى 9 پێشنیارى حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ یاساى سندوقى داهاته‌ نه‌وتیه‌كان و كۆمپانیاى كوردستان بۆ به‌دواداگه‌ڕانى دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت ده‌گاته‌ په‌رله‌مان.
5- وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كان بڕیارى داوه‌ كۆبۆن نه‌مێنێت.
6- سه‌باره‌ت به‌ نرخى به‌نزین پێشنیارى جیاواز له‌نێوان لیژنه‌كه‌مان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى نه‌وت و گاز هه‌بوو، ئه‌نجام بۆ رۆژی  چوارشه‌مه‌ دواكه‌وت.
7- بڕیاردرا وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان ته‌واوى زانیارى پێویست سه‌باره‌ت به‌ پرسى سامانى سروشتى بداته‌ په‌رله‌مان.
8- به‌ مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ى 3 ملیار دۆلارى ساڵانه‌، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوه‌كانى خێرا بكات بۆ گۆڕینى كارپێكه‌رى وێستگه‌كانى كاره‌با له‌گازوایله‌وه‌ بۆ گازى سروشتى.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>