لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه‌ی په‌رله‌مان: به‌رپرسیاره‌تی دیاریكردنی نرخی به‌نزین ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌ت

31/08/2014 01:13:00 م
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ 31/08/2014  لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی نه‌وت و سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبۆونه‌وه‌ه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی نرخی لیترێك به‌نزین، كه‌ به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌وه‌ نرخ و میكانیزمه‌كانی پێدانی به‌نزین به‌هاووڵاتیان گۆرانی به‌سه‌ردا هاتبوو.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆنامه‌وانیدا كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پێشه‌سازی و ووزه‌ له‌ته‌لاری په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا، د. شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاشكراكردو  به‌رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆماندا له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی نه‌وت و سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامێكی كۆتایی بۆ دیاریكردنی نرخی لیترێكی به‌نزین و وه‌كو وه‌فدی په‌رله‌مان گه‌یشتینه‌ ئه‌و بریاره‌ی كه‌ دیاریكردنی نرخه‌كه‌ بۆ حكومه‌ت به‌جێبێلێن و به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌ی بكه‌وێته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخه‌ نوێیه‌كه‌ راده‌گه‌ینێت.
هه‌ر له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان-ه‌وه‌ ئه‌وه‌ روونكرایه‌وه‌: حكومه‌ت هۆكاری په‌سند نه‌كردنی پێشنیازه‌كانی په‌رله‌مان گه‌رانده‌وه‌ بۆ قه‌یرانی دارایی ئه‌مداوییه‌و هه‌روه‌ها به‌ هۆی داهاتی به‌نزینه‌وه‌ خه‌رجی وێستگه‌كانی كاره‌بای لێیده‌درێت و هه‌روه‌ك پاڵپشتێكیشه‌ بۆ دابینكردنی به‌شێك له‌مووچه‌.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان-ه‌وه‌ ئه‌وه‌ش خرایه‌روو، كه‌ لیژنه‌كه‌یان سێ پرۆژه‌ی  بۆ حكومه‌ت پێشنیازكردبوو، یه‌كه‌مییان بریتیبوو له‌دانانی 500 دینارو دووه‌مییان 600 دینارو سێیه‌میشان 650 دینار بوو، به‌ڵام هیچییان له‌لایه‌ن وه‌فده‌ وه‌زارییه‌كه‌وه‌ په‌سند نه‌كران.
هه‌ر له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، په‌رله‌مانتاران راشیگه‌یاند: وه‌كو په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ئه‌ركی چاودێریكردنی كواڵیتی و جۆری به‌نزینه‌كه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن رێگه‌چاره‌ی دیكه‌ له‌داهاتوودا بدۆزنه‌وه‌. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>