سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ردوو یاساى پێدانى بودجه‌ى حزبه‌كان و یاساى كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژادرن وراپرسیى په‌سه‌ندكرد

02/09/2014 10:44:00 ص
تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندن له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ردوو یاساى پێدانى بودجه‌ى حزبه‌كان و یاساى كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژادرن وراپرسیى له‌هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ندكرد. 
  راوێژكارى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان  ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد،  به‌پێى دوو نوسراوى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان  ژماره‌ 511  وژماره‌ 512  كه‌له‌31-8-2014 ده‌رچوونه‌، وله‌به‌روارى 1-9-2014 گه‌یشتونه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ردوو یاساى ژماره‌ 4ى یاساى كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردن وراپرسی له‌هه‌رێمى كوردستان- عیراق، و یاساى ژماره‌ 5 یاساى پێدانى بودجه‌ى حزبه‌كان  له‌هه‌رێمى كوردستان- عیراق په‌سه‌ندكرد.
راوێژكارى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌ كه‌هه‌ردوو یاساى ژماره‌ 4 یاساى كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردن وراپرسیى و یاساى ژماره‌ى5 یاساى پێدانى بودجه‌ى حزبه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان دواى بلاوبوونه‌وه‌یان له‌رۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قائیعى كوردستان  ده‌كه‌ونه‌ باری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 
جیگاى باسه‌ پێشتر یاساى كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردن وراپرسی له‌هه‌رێمى كوردستان له‌دانیشتنى  ئاسایى ژماره‌ 18  ى رۆژى 23/7/2014  یاساكاری بۆكراو و له‌ به‌روارى  14-8-2014  ئاراسته‌ى  سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا. 
هه‌روه‌ك یاساى پێدانى بودجه‌ى حزبه‌كانى له‌هه‌رێمى كوردستان له‌دانیشتنى ئاسایى ژماره‌ 19 ى رۆژى 23-7-2014 یاساكاری بۆ كراو  له‌به‌روارى  14-8-2014  ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا. 
 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان