ئه‌نجامی راپرسیه‌ك ئاراسته‌ی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت

04/09/2014 12:27:00 م

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ  4  ئه‌یلول فه‌خره‌دین قادر  سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ستافی سه‌نته‌ری ئاسوده‌ كرد كه‌ئه‌م سه‌نته‌ره‌ تایبه‌ته‌ (به‌ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له‌بواری سیاسی) داو  له‌ماوه‌ی رابردودا راپرسیه‌كی له‌سه‌ر (چۆنیه‌تی به‌شداری كردنی كورد له‌ حكومه‌تی عیراق) ئه‌نجام داوه‌. له‌دیدارێكدا سكرتیری په‌رله‌مانی كوردستان دوای ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و راپرسیه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ئیستادا  وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ دان پڕۆژه‌ یاسای  ئه‌نجومه‌نی دانوستان له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتودا دانوستانه‌كان له‌ به‌حزبیكردن دور بكه‌ونه‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كورد له‌به‌غدا پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌ك یه‌ك تیمی هاوبه‌ش كار بكه‌ن و بیر له‌ حزبایه‌تی نه‌كه‌نه‌وه‌ چونكه‌ به‌م یه‌ك هه‌ڵوێستیه‌ سه‌نگی كورد به‌هێز تر ده‌بیت. له‌كۆتای دیداره‌كه‌دا وه‌فدی میوان هیوایان خواست كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ گرینگیه‌وه‌ سه‌یری ئه‌نجامی ئه‌و راپرسیه‌ بكه‌ن و ئه‌نجامی راپرسیه‌كه‌شان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد..


رۆژمێرى رووداوه‌كان