لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وه‌زه‌ و سامانه‌ سروشتیه‌كانى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى بازگانى حكومه‌ت كۆبویه‌وه‌

20/10/2014 01:03:00 م
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌روارى 20 / 10  / 2014 لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وه‌زه‌ و سامانه‌سروشته‌یه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى شێركۆ جه‌وده‌ت و جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ له‌ هۆڵى لیژنه‌ له‌گه‌ڵ ساماڵ سه‌ردار  وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  سۆران سه‌لاحه‌دین شوكر ڕاوێژكار و ئاراس ره‌ئوف و سواره‌ عه‌زیز به‌ڕیوه‌به‌رانى گشتى  كۆبویه‌وه‌ .
مه‌به‌ست له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ چاره‌سه‌ركردن و زیاتر هه‌ماهه‌نگى لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ، بۆ داڕشتنه‌وه‌و كاراكردنى یاساكانى تایبه‌ت به‌و وه‌زاره‌ته‌ واته‌ یاسایه‌ك هه‌مواربكرێت به‌ هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوولا بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستاى كوردستان بگونجێت ،  هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كه‌رتى پیشه‌سازى و ووزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

>