لیژنه‌ى پیشه‌سازى ووزه‌ و سامانه‌ سروشتیه‌كان كێشه‌ی نێوان كۆمپانیاى گازپڕۆم و دانیشتوانى بنارى به‌مۆ تاوتوێ ده‌كات

27/10/2014 12:59:00 م
پێشنیوه‌رۆی  ئه‌مڕۆ 27/10 لیژنه‌ى پیشه‌سازى ووزه‌ و سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌ ئاماده‌بوونى شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى لیژنه‌ و جێگر و بڕیارده‌ر و ته‌واوى ئه‌ندامانى لیژنه‌ له‌ هۆڵى لیژنه‌ كۆبویه‌وه‌ .
 له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا  سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ى كۆمپانیاى گازپڕۆمى ڕوسى تایبه‌ت به‌ ده‌رهێنانى نه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و دانیشتوانى بنارى به‌مۆىو.له‌مباریه‌یه‌وه‌  به‌ووردى تیشك خرایه‌ سه‌ر  كێشه‌كه‌ و دواتر  چه‌ند پێشنیارێك له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ خرایه‌ ڕوو.
بڕیاریشه‌ لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌ت له‌ كێشه‌كه‌ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گونجاوى بۆ بدۆزنه‌وه‌ .
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا   گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به‌ یاسایی وه‌به‌رهێنان.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>