دانیشتنى سبه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواخرا

03/11/2014 10:23:00 ص
    تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندن له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى به‌رێزى په‌رله‌مانى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌دانیشتنى  ئاسایى  ژماره‌ 10ى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌بریاربوو سه‌عات11ى پێشنیوه‌رۆى رۆژى سێشه‌ممه‌ ریكه‌وتى 4-11-2014  به‌رێوه‌بچێت، بۆ كاتێكى ترى هه‌فته‌ى ئاینده‌ دواخرا.
       سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى دواخستنى دانیشتنه‌كه‌ راوێژكارى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان وتى: بریاربوو له‌م دانیشتنه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى گرفتى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌بودجه‌ى گشتى عیراقى فیدرال  وراسپارده‌كانى  په‌رله‌مانى كوردستان  بۆ وه‌فدى دانووستكارى هه‌رێمى كوردستان بكرێت ، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى  حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى كاتى زیاترى كردووه‌، بۆ دیراسه‌كردن و وردبوونه‌وه‌ى زیاتر له‌و راپۆرتانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو( لیژنه‌ى كاروبارى دارایى وئابوورى و وه‌به‌رهێنان - و لیژنه‌ى پیشه‌شازى و وزه‌و سامانه‌سروشتیه‌كان) ى په‌رله‌مان ئاماده‌كراوه‌، سه‌باره‌ت به‌ گرفته‌كانى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌بودجه‌ى گشتى عیراقى فیدرالدا ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كراوه‌  بۆیه‌ سه‌رۆكایه‌تى بریاریدا دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ بۆ كاتێكى ترى هه‌فته‌ى داهاتوو دوابخرێت.
  ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگاداریه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
ئاگاداریه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئه‌ندامانى به‌ریزى په‌رله‌مان
   سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى به‌ریزى په‌رله‌مانى كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌دانیشتنى ئاسایى  ژماره‌ 10ى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌بریاربوو رۆژى سێشه‌ممه‌ ریكه‌وتى 4-11-2014  به‌رێوه‌بچێت، بۆ كاتێكى ترى هه‌فته‌ى ئاینده‌ دواخرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى  حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى كاتى زیاترى كردووه‌، بۆ دیراسه‌كردن و وردبوونه‌وه‌ى زیاتر  له‌و راپۆرتانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر دوو(لیژنه‌ى كاروبارى دارایى وئابوورى و وه‌به‌رهێنان- ولیژنه‌ى پیشه‌شازى و وزه‌و سامانه‌ سروشتیه‌كان)ى په‌رله‌مان ئاماده‌كراوه‌، سه‌باره‌ت به‌ گرفته‌كانى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌ریمى كوردستان له‌بودجه‌ى گشتى عیراقى فیدرالدا ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كراوه‌.                
له‌گه‌ل ریز
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان 
3-11-2014

رۆژمێرى رووداوه‌كان