سه‌عات 10ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ 4/11/2014 سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی NDI ی ئه‌مریكی جیهانی وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان سازكرد.
لهوۆركشۆپهكهدا، كه به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاتی په‌یره‌وی ناوخۆ راوێژكارانی یاسایی په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو، تێیدا تاوتوێی كاری فراكسیۆن و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی و چۆنیه‌تی كارا تركردنیشی باسی لێوه‌كرا، هه‌ر له وۆركشۆپه‌كه‌دا شیكردنه‌وه‌ی یاسایی بۆ مادده‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆ و گرنگی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستانیش خرایه به‌رباس و گفتوگۆ.
جێی ئاماژه‌یه وۆركشۆپه‌كه له‌لایه‌ن شاره‌زانی نێوده‌وڵه‌تی برونۆ دی لانكاسنهر، به‌رێوه‌چوو، كه ناوبراو به‌ره‌چه‌له‌ك پورتوگالییهو شاره‌زایی له‌بواری دارشتنی
په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی داهه‌یه. به‌رنامه‌ی كاری وۆركشۆپه‌كه‌ش له‌هه‌ردوو رۆژانی3-4 /11/ 2014 لههۆتێڵی شیراتۆنی هه‌ولێر به‌رێوه‌چو
