شاندى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى باره‌گاى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ی كوردستان له‌بروكسل ده‌كات

09/11/2014 08:13:00 ص
رۆژی 8/11/2014 شاندى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ له‌ دكتۆر جعفر ئیبراهیم ئێمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و فه‌خره‌دین قادر سكرتێرى په‌رله‌مان و هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران ئه‌بو كاروان و لینا عزریا و مونا قه‌هوه‌چى و كه‌ژاڵ فه‌قێ ئه‌ندامانى فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانى په‌رله‌مان پێكهاتبوو  به‌یاوه‌رى دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی  نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا سه‌ردانى باره‌گاى فه‌رمى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان یان له‌شارى بروكسل كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان كه‌مالى زاده‌ سه‌رۆكى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و حاجى ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى پارتى ژیاندنه‌وه‌ى ئازادى كوردستان پژاك و زوبێر ئایدار رێڤه‌به‌رى كۆنسه‌ى كۆما جڤاكێ كوردستان به‌گه‌رمى پێشوازى كران.
له‌دیدارێكدا دكتۆر جعفر ئیبراهیم ئێمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان سڵاوى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامانى گه‌یانده‌ كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و پوخته‌یه‌كى له‌باره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ بروكسل خسته‌روو دواتر له‌پێناو گه‌یاندنى ده‌نگى گه‌لى كوردستان به‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌وه‌ى راگه‌یاند پێكه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌كارى سیاسی و دیپلۆماسی بۆ باشتر گه‌یاندنى كێشه‌كه‌مان و سه‌رخستنى دۆزى ره‌واى گه‌لى كوردستان .
دواتر هه‌وڵه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌پێناو پاراستن و په‌ره‌پێدانى یه‌كده‌نگى گه‌لى كوردستان و به‌ هاناوه‌ هاتنى كوردانى پارچه‌كانى تر خسته‌روو وه‌ك ئه‌و بریاره‌ مێژووییه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌رێگه‌دان به‌سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ ره‌وانه‌كردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ پشتیوانى شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه‌ له‌ كۆبانێ به‌ بریارێكى مێژوویی و سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى دیپلۆماسی گه‌لى كوردستان له‌قه‌ڵه‌م دا كه‌ وه‌ك ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى سۆز و وره‌ى جه‌ماوه‌رى پارچه‌كانى كوردستان په‌رله‌مانى كوردستان له‌دانیشتنێكى مێژووی و به‌وتنه‌وه‌ى سرودى ئه‌ى ره‌قیب ئه‌م بڕیاره‌ى به‌تێكراى ده‌نگى ئه‌ندامان  وه‌رگرت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ كمالى زاده‌ سه‌رۆكى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان به‌گه‌رمى به‌خێرهاتنى شانده‌كه‌ى كرد و ئه‌وه‌ى خسته‌روو كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌دوو سه‌د و شه‌ست ئه‌ندام پێكهاتوه‌و كۆبونه‌وه‌ى گشتى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئێستا بارودۆخى له‌بار له‌پێشه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موولا سود له‌كه‌موكورتیه‌كان وه‌ربگرێ و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ هه‌نگاوى راسته‌قینه‌ بۆ وه‌دیهێنانى ئامانج و خه‌ونى گه‌وره‌ى شه‌هیدانى و كه‌سوكارى قوربانیان بێننینه‌ دى هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ گرنگ و پێویست زانرا هێزه‌ كوردستانیه‌كان هه‌ماهه‌نگى ته‌واو بكه‌ن بۆ بوونى هێزى پاراستنى هاوبه‌ش و مه‌ركه‌زیه‌ت تاوه‌كو ستراتیژیه‌تى خۆى دیاری بكا و ئه‌و نزیكبونه‌وه‌یه‌ى ئه‌مرۆ له‌نێوان هه‌موو پارت و لایه‌نه‌ سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌كانى پارچه‌كانى كوردستان هاتۆته‌ كایه‌ به‌باشترین شێوه‌ سوودى لێ وه‌ربگیرێ
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ بارودۆخى زاتى و مه‌وزوعى ده‌خوازێ كورد ناوماڵى خۆى رێك بخا و یه‌ك بگرێ و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى له‌شنگال و كۆبانێ رووبه‌رووى میلله‌ته‌كه‌مان هات هێوێنى لێكنزیكبونه‌وه‌و یه‌كبونى هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان بێت.
 دواتر ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بیروراكانیان خسته‌ روو هیوایان خواست ئه‌و جۆره‌ سه‌ردانانه‌ دووباره‌ ببنه‌وه‌و هه‌موان كار بۆ سه‌رخستنى دۆزى ره‌واى گه‌لى كوردستان بكه‌ن .
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ