به‌چاودێرى په‌رله‌مانى كوردستان (دووه‌مین كۆنگره‌ى نێوده‌ول ه‌تى بۆ به‌ها مرۆییه‌كان) له‌هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كا

19/11/2014 05:10:00 م
        تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندن له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌لیداونیكدا به‌ماڵپه‌رى فه‌رمى په‌رله‌مانى كوردستانى راگه‌یاند: سبه‌ى  له‌هه‌ولیر  به‌چاودێرى په‌رله‌مانى كوردستان، دووه‌مین كۆنگره‌ى  نێوده‌وله‌تى بۆ به‌ها مرۆییه‌كان له‌هۆلى شه‌هید سه‌عد عه‌بدولا ده‌ست پێده‌كات ، كۆنگره‌كه‌ سه‌عات 9:30 سه‌رله‌به‌یانى  رۆژى پێنج شه‌ممه‌ 20-11-2014 به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێزان د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم جیگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و شرى شرى رافی شانكار باڵیۆزى  ئاشتى نێوده‌وله‌تى وبه‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل ئه‌نجومه‌نى كارگیرى ده‌سته‌ى گشتى ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم به‌رێوه‌ده‌چێت.
 راوێژكارى راگه‌یاندن ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌ له‌كۆنگره‌كه‌دا  ژماره‌یكى زۆرى په‌رله‌مانتارانى كوردستان وعیراق وچالاكوانانى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌لى مه‌ده‌نى و سیاسته‌مه‌داران ونوێنه‌رانى پێكهاته‌ ئایینى ونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌عیراق و هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ ده‌بن و تیایدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ڕۆڵی ئایینه‌كان له‌ سه‌قامگیركردنی ئاشتی،  و ڕۆڵی ژنی سه‌ركرده‌ له‌ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و ئاشتی ده‌كرێت.  نوێنه‌رانى  سه‌رجه‌م كه‌ناله‌كانى راگه‌یاندنیش بانگهێشت ده‌كه‌ین  بۆ به‌شدارى كردن  له‌ كۆنگره‌كه‌  وروومالكردنى كاره‌كانى.  

رۆژمێرى رووداوه‌كان