راسپارده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ وفدی دانوستانكاری هه‌رێم

26/11/2014 05:36:00 م
 پرۆژه‌ پێشنیاری هه‌ردوو لیژنه‌ی پێشه‌سازی و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان و دارایی و كاروباری ئابووری بۆ وه‌فدی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌  ئه‌مرۆ له‌دانیشتنی ژماره‌ 13 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندكران و بوون به‌راسپارده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
یه‌كه‌م: هه‌وڵ بدرێت سه‌رجه‌می ئه‌و پێشنیارانه‌ی له‌راپۆرتی  (گرفته‌كانی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌شه‌ بودجه‌ی عیراقدا هاتبوو)، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌ ئاماده‌كرابوو جێبه‌جێبكرێت، ئه‌گه‌رنا په‌نا بۆ ئه‌م خاڵانه‌ ببرێت:
1. هه‌رێمی كوردستان داوای 17% به‌شه‌ بودجه‌ی  عیراق بكات، واتا : پێش ده‌رهێنانی خه‌رجی سه‌روه‌ری و حاكیمه‌.
2. هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌می نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ بۆ پێداویستی ناوخۆ به‌كاردیت، له‌ڕێگای بۆریه‌وه‌ بفرۆشرێت و كۆنترۆلی له‌ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بێت و حكومه‌تی ناوه‌ندی ئاگاداری پرۆسه‌كه‌ بێت (واتا: حكومه‌تی ناوه‌ندی ئاگاداری بڕی به‌رهه‌مهاتوو و فرۆشراو و نرخی فرۆشراوی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بێت.
3. له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ یاسای كۆمپانیای كوردستان بۆ به‌به‌زار كردنی نه‌وت پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی كوردستان بكات.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر راسپارده‌كانی په‌رله‌مان سه‌رنه‌گرێت ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای ژماره‌ (5)ی ساڵی  2013  بۆ وه‌رگرتی مافه‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و دابینكردنی بودجه‌بی هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشرێت و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>