به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى راپۆرت سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاسای سه‌ندوقى داهاته‌كانى نه‌وت ‌و گاز كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش ئه‌نجامدرا

01/12/2014 12:20:00 م
سه‌عات 10ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1/12/2014 هه‌ردوو لیژنه‌ى پیشه‌سازى ‌و وزه‌ ‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان ‌و دارایی ‌و كاروبارى ئابوورى ‌و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی د.عیزه‌ت صابر سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی ‌و كاروبارى ئابوورى د.شێركۆ جه‌وده‌ت مسته‌فا سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى ‌و وه‌زه‌ ‌و   ئاماده‌بوونى جێگر ‌و بڕیارده‌ر ‌و زۆربه‌ى ئه‌ندامانى هه‌ردوو لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵى لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
مه‌به‌ست له‌و كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌ ئاماده‌كردنى راپۆرتى كۆتایی ‌و هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ بوو سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاسای سه‌ندوقى داهاته‌كانى نه‌وت ‌و گاز له‌ هه‌رێمى كوردستان-عیراق، كه‌ تیایدا ماده‌ ‌و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ یاساكه‌  تاووتوێكران ‌و به‌ سه‌رنج ‌و تێبینی ‌و پێشنیازه‌كانى سه‌رۆك ‌و جێگر ‌و بڕیاده‌ر ‌و ئه‌ندامانى هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتر كران.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>