وۆرك شۆپێك سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تیى باشتركردنى پێكه‌وه‌كاركردنى فیدرالییانه‌ له‌ بوارى سیاسه‌تى نه‌وت سازده‌كرێت

01/12/2014 01:01:00 م
بڕیاره‌ رۆژانى سێشه‌مه‌ ‌و چوارشه‌مه‌ 2‌و 3/12/2014 سه‌عات 9ى سه‌رله‌به‌یانی به‌یانى له‌ هوتێل چوارچرا له‌ شارى هه‌ولێر، لیژنه‌ى پیشه‌سازى ‌و وزه‌ ‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ هاوكاریى ئه‌كادیمیاى فۆلك بیرنادۆت-ى سویدى وۆرك شۆپێكى تایبه‌ت به‌ چۆنیه‌تیى باشتركردنى پێكه‌وه‌ كاركردنى فیدرالییانه‌ له‌ بوارى سیاسه‌تى نه‌وت-دا سازبكات.
مه‌به‌ست له‌ سازدانى ۆرك شۆپه‌كه‌ چۆنیه‌تیى به‌یه‌كه‌وه‌ گونجاندنى پره‌نسیپی خاوه‌ندارییه‌تیى نه‌وت ‌و گازه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵكى عیراق ‌و پره‌نسیپی لامه‌ركه‌زییه‌ت له‌ نێو كایه‌ى سیسته‌مێكى فیدرالیدا-یه‌، كه‌ تیایدا دوو بابه‌تى سه‌ره‌كى پێشكه‌ش ده‌كرێن كه‌ ئه‌وانیش بریتیین پره‌نسیپى له‌ ئه‌وله‌ویه‌ته‌ ستراتیجییه‌كانى پێكهاته‌ كوردییه‌كان ‌و ئه‌و پره‌نسیپانه‌ى كه‌ ده‌بنه‌ هۆكارى پێكه‌وه‌بوونێكى فیدرالییانه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>