سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شۆریجه‌ی كه‌ركوك ده‌كات

07/12/2014 01:05:00 م
بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە، دوێنێ ئێوارە تیرۆریستێکی خۆکوژ، لە یەکێک لە چایخانەکانی گەڕەکی شۆڕیجەی شاری کەرکوک خۆی تەقاندەوەو بەهۆیە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتی سڤیل  شەهید و برینداربوون.
ئەم کارە چەپەڵ و نامرۆڤانەیە دوای ئەوە دێت تیرۆریستان لە بەرەکانی شەڕ لەبەردەمی ئیرادەی پۆڵاینی هێزەکانی پێشمەرگە تێکدەشکێن و هیچ شتێکیان بۆ نەماوەتەوە جگە لەم کارە نامرۆڤانە و وەحشیگەرانە نەبێت.
 بۆ ئەوەی کۆتایی بێت، بەو دەست و دڵە رەشانەی دژ بە ئاشتی و ئارامین، دڵنیاین هاوڵاتیانی کەرکوک بەسەرجەم پێکهاتەو نەتەوەکانەوە، بە گیانی نیشتیمانی بەرزەوە هاوکاری زیاتری دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش دەکەن و شارەکەیان لەدەستی ڕەشی تیرۆرستان دەپارێزن.
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەل، مردن و سەرشۆڕی بۆ تیرۆرستان، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ شەهیدانی تەقینەوەکەی کەرکوک دەنێرین و  هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
                                         د. یوسف محەمەد سادق
                                    سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
                                                  ٥-١٢-٢٠١٤

رۆژمێرى رووداوه‌كان