لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا

08/12/2014 01:39:00 م
ئه‌مڕۆ 8/ 12 به‌سه‌رۆكایه‌تى ته‌حسین دۆڵه‌مه‌رى سه‌رۆكى كاتى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان و كاروبارى ره‌وه‌ندى كوردستانى و به‌ئاماده‌ بوونى  ئه‌ندامانی لیژنه‌ و راوێژكارانی لیژنه‌ له‌ هۆڵى لیژنه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا .
كۆبونه‌وه‌كه‌ بریتى بوو له‌ تاووتوێكردنى چه‌ند پێشنیارێكى تایبه‌ت به‌دامه‌زراندنى لیژنه‌كه‌ و هه‌روه‌ها دانانی پنی داهاتووی كاری لیژنه‌كه‌،له‌مباره‌یه‌وه‌ دوای وه‌رگرتنی رای ئه‌ندامان  بڕیاردرا كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ى داهاتوو ته‌واوى ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجى خۆیان له‌سه‌ر كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه‌ بخه‌نه‌ڕو و به‌باشیشیان زانی كه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كۆببنه‌وه‌.
جێگه‌ى ئاماژه‌ پێدانه‌ لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان و كاروبارى ڕه‌وه‌ندى كوردستانى تازه‌ دامه‌زراوه‌ و ته‌حسین دۆڵه‌ مه‌ریش  وه‌كو سه‌رۆكى ته‌مه‌ن بۆ  لیژنه‌كه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌ و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى خۆیان ئه‌نجامدا،  پێویسته‌ بوترێت  ئه‌م لیژنه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سێ لیژنه‌یه‌ى كه‌ له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا بڕیاری دامه‌زراندنیان  دراوه‌ .

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>