له رۆژى 10 كانوونى یه‌كه‌م هه‌موو سالێك كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى به‌بۆنه‌ى ساڵیادى راگه‌یاندنى جاڕنامه‌ى گه‌ردوونى مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌م رۆژه به‌رز راده‌گرێ، بۆ یه‌كه‌مجار له 10-12-1948 نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و جارنامهیهى په‌سه‌ندكرد كه له30 برگه پیكهاتووه به‌ئامانجى پاراستن وداكۆكى كردن له مافی مرۆڤ، كه له ورۆژهوه بۆته بهلگهنامهیهكى گرنگ له یاساى نێوده‌وله‌تیدا.
به‌م بۆنه‌یه پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ى گه‌لى كوردستان و عیراق و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌م یاده ببێته مایه‌ى كۆتاییهێنان به پێشێلكاریه‌كانى دژ به مافه‌كانى مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان دا.
یادكردنه‌وه‌ى ئه‌مساڵ بۆ گه‌لى كوردستان جیاوازه له‌سالانى رابردوو، ئه‌مسال له‌كاتێكدایه كه له‌چه‌ندین رووه‌وه پێشێلكارى مافى مرۆڤ له‌دژی گه‌له‌كه‌مان به‌گشتى و جینۆسایدى دژ به‌خوشك و برایانمان له كوردانى ئێزیدى و مه‌سیحى و كاكه‌یی و شه‌به‌ك و سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانى تر له‌شه‌ڕى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر گه‌لى كوردستان وگهلانى عیراق ئه‌نجام دراوه.
ماده‌كانى ئه‌و جاڕنامه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و پرنسیپانه ده‌كاته‌وه كه ئازادى و كه‌رامه‌تى مرۆڤه‌كان ده‌پارێزێت و رێگه ده‌گرێ له‌هه‌موو جۆره‌كانى جیاكارى له‌سه‌ر بناغه‌ى ره‌گه‌ز و ره‌نگ و جێنده‌ر و زمان وئایین و بیرواى سیاسی، هه‌روه‌ك جاڕنامه‌كه وه‌ك بنه‌مایه‌ك رێگه ده‌گرێ له‌سه‌ر به كۆیله‌كردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و سزادانى مرۆڤه‌كان و ئازاردان به‌هۆى ئایین و بیروڕا و شوێنى نیشته‌جێ بوون.
ئه‌مرۆ گه‌لى كوردستان و پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه به هۆى هه‌ڵسوكه‌وته قێزه‌ونه‌كانى داعش به‌سه‌ختترین قۆناغى پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ تێپه‌ڕ ده‌بێت و كه له‌دواى پرۆسه‌ى ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان و به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی كهرووبهرووى گه‌لى كوردستان و پێكهاته‌كانى تر‌ى عیراق بۆته‌وه.
وه‌ك ده‌زانن تیرۆریستان سه‌دان تاوانى قێزه‌ون و سوكایهتیكردنیان به مافه ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وئازادیه‌كان دژه به گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى ئه‌نجام دا وهاوڵاتیانیان له‌ساده‌ترین مافه‌كان، له‌ژیان و ئازادیه‌كان و موماره‌سه‌كردنى ئاین و بیروباوهرهكانیشیان بێبه‌ش كرد وسه‌دان هه‌زار خیزانیان لهزیدیى خۆیان ئاواره‌و دهربهردهكردو چه‌ندین تاوانى دڕندایهیان به‌ناوى ئایین له‌دژى مرۆڤایه‌تى ئه‌نجامداوه.
دیاره هه‌رێمى كوردستانیش له‌و هه‌ره‌شه‌یه به‌دوور نه‌بوو، به‌ڵام له‌سایه‌ى خوینى شه‌هیدان و به‌هیمه‌تى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وهه‌ماهه‌نگى گه‌له‌كه‌مان ودامهزرواهكانى هه‌رێمى كوردستان وپشتیوانى ده‌وڵه‌تانى هاوپه‌یمانان توانرا ئاستێك بۆ ئه‌و هه‌ره‌شه و مه‌ترسی و هێرشانه دابنرێ، به‌ڵام ئاسه‌وارى ئه‌و هه‌ره‌شه و مه‌ترسیانه هێنده سه‌ختن كه ئه‌سته‌مه وا به‌ئاسانى له‌بیربكرێن، پێویسته رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به پرسی مافه‌كانى مرۆڤ ته‌واوى ئه‌و كه‌یس وحاڵهتانه له‌به‌رنامه‌ى خۆیان دا توێژینه‌وه‌ى وورد و بابه‌تیانه‌ى بۆ بكه‌ن تاوه‌كو به‌ماوه‌یه‌كى دیاریكراو ئاسه‌واره‌كانى نه‌مێنێ و له‌رووى سایكۆلۆژیشه‌وه بن بڕ بكرێ.
په‌رله‌مانى كوردستان له‌پێناو پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و كه‌رامه‌تى تاكى كۆمه‌ڵ له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا هه‌وڵى داوه كارى جیدى له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسانه بكرێ كه هاوكارن بۆ دابینكردنى ژیانێكى كارامه و ده‌ستنیشانى گرفت و كه‌مته‌رخه‌میه‌كانى به‌رده‌م پێشێلكردنهكانى مافى مرۆڤ، له‌ئاستى نێو خۆیی و هه‌رێمى دا، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ئاستى نێو ده‌وله‌تیش پشتیوانى پێویست وه‌ده‌ست بێنین بۆ تاوانه‌كانى ئه‌نفال وكیمیاباران و تاونهكانى دژ به كوردانى ئێزیدى و مه‌سیحى و كاكه‌یی وشه‌به‌ك وسه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى عیراق له‌دادگاى لاهاى نێوده‌وڵه‌تى به‌تاوانى جینۆساید بناسێندرێن.
داواش له‌لیژنه‌ى داكۆكى له‌مافه‌كانى مرۆڤ و ده‌سته‌ى سهبهرخۆى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كه‌ین ئه‌م بۆنه جیهانیه بكه‌ن به سه‌ره‌تاو ده‌سپێكى كارا بۆ بهدواداچوونو گرنگیدانى زیاتر به پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ، له‌پێناو پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و ده‌سته‌به‌ركردنى ئاشتى وئارامى وپێكه‌وه‌ژیان له‌ئاستى عیراق و ناوچه‌كه‌و جیهاندا.
نه‌مرى بۆ شه‌هیدانى گه‌له‌كه‌مان رووره‌شى بۆ تیرۆریستان
سه‌ركه‌وتن بۆ ئاشتى وئارامى وپێكهوهژیانى مرۆڤایه‌تى
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
10-12-2014