سكرتێری په‌رله‌مان:پێویسته‌ زۆرترین خزمه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ بكرێت

14/12/2014 12:04:00 م
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/12/2014 له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان  به‌ڕێز فه‌خره‌دین قادر عارف سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی كرد له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكوانانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا كه‌مپینێكیان ئه‌نجامداوه‌ و نزیكه‌ی 10 هه‌زار واژۆیان كۆكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشینه‌كانی هاوسه‌رگیری و خانوبه‌ره‌و كشتوكاڵی ببه‌خشرێن,سكرتێری په‌رله‌مان وێڕای ده‌ست خۆشی بۆ هه‌وڵه‌كانی ڕێكخراوه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ئیستادا له‌ لایه‌ن چه‌ند فراكسیۆنێكه‌وه‌  پرۆژه‌ بڕیاری هاوشێوه‌ ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین پاشان دوای گفتو گۆی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند ده‌كرێت,هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵی گرینگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دا كه‌ چۆن گیان له‌سه‌ر ده‌ست ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیان خستۆته‌ ئه‌ ستۆ و باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ پیویسته‌ هێزه‌كانی كوردستان زیاتر به‌ دامه‌زراوه‌ی بكرێن و بكرێنه‌ هێزی نیشتمانی,له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ ڕێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كه‌ دوای ڕاده‌ست كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه‌ نوسیویانه‌ هاوكات داوایان كرد كه‌ له‌ كاتێكی زوودا خویندنه‌وه‌ بۆ ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ بكرێت.

رۆژمێرى رووداوه‌كان