به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شنگال ‌و ناوچه‌كانی تر ده‌كات

22/12/2014 11:39:00 ص
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 22/12/2014 لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدان ‌و قوربانیانى جینۆساید ‌و زیندانیانى سیاسی، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى دلێر مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونى بڕیارده‌ر ‌و زۆربه‌ى  ئه‌ندامانى، له‌ هۆڵى لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، چه‌ندین پرسی گرنگ تاوتوێكران، له‌وانه‌ ئاماده‌كارى بۆ سه‌ردانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شنگال ‌و ناوچه‌كانی تر به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان ‌و رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ ‌و گفتوگۆكردنی ئه‌و پڕۆژه‌ بڕیار ‌و یاسایانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كرابوون به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌باره‌یانه‌وه‌ ‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ى وه‌فدى لیژنه‌كه‌ ‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و 150 خانووه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان له‌ بالیسان كه‌ رۆژى 16/12/2014 ئه‌نجامیاندا به‌ مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ له‌و پڕۆژه‌یه‌دا هه‌یه‌ ‌و وه‌ڵامی لیژنه‌كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌. 
هه‌روه‌ها تاووتوێكردنی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ پرسیاره‌كانی لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كان ‌و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیارى ژماره‌ 19ى په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌ رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ‌و باشتركردنی ره‌وش ‌و گوزه‌رانیان ‌و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان، كه‌ ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانیان كردبوو، ته‌وه‌رێكی ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>