لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و كاروباری ره‌وه‌ندی كوردستانی كارنامه‌ی كاری داهاتووی تاووتوێ ده‌كات

22/12/2014 12:39:00 م
سه‌عات  1ی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و  كاروباری ره‌وه‌ندی كوردستانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ته‌حسین دۆله‌مه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌و  به‌ئاماده‌بوونی  ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی  لیژنه‌ له‌ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی شێوازی كاركردنی لیژنه‌ كراو له‌مباره‌یه‌وه‌ پێشنیاری ئه‌وه‌ كرا له‌داهاتوودا كارنامه‌ی لیژنه‌كه‌ دیاری بكرێت. له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و نووسراوانه‌ی ئاراسته‌ ی لیژنه‌ كرابوو تاوتوێكران و بریاری پێویستیش له‌باره‌یه‌انه‌وه‌ وه‌رگیرا. هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كدا و بۆ رێكخستنی زیاتری كاره‌كان  بریادرا  لیژنه‌ په‌یوه‌ندیه‌كان و  كاروباری ره‌وه‌ندی كوردستانی  له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌.   

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>