سه‌رۆك و جێگر و بریاده‌ری دوولیژنه‌ی په‌رله‌مانی هه‌لبیژێردران

31/12/2014 12:20:00 م
سه‌رۆك و جێگر و بریاده‌ری هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران و هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی بۆ كاتێكی تر دواخرا.
ئه‌مرۆ 31/12/2014 به‌ئاماده‌بوونی  د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمنكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌ددین قادر سكرتێری په‌رله‌مان، به‌پێ ته‌وافوقی فراكسیۆنه‌كان سه‌رۆك و جێگرو بریارده‌ری لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌روه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم  هه‌لبژێردان. كه‌ بریتین له‌ :
1. شوان شێخ ئه‌حموه‌د / سه‌رۆك.
2. سالح فه‌قێ  / جێگر
3. بێستوون فایق/ بریاده‌ر
 به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌رۆكایه‌تی  لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان  هه‌لبژێردرا كه‌ بریتی بوو له‌:
1. قاره‌مان قادر فه‌تاح/ سه‌رۆك 
2. مه‌دینه‌ ایوب / بریارده‌ر 
 به‌لام له‌به‌رنه‌بوونی پالێوراو له‌لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كگرتووه‌وه‌ هه‌لبژاردنی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ دواخرا. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئاماده‌ نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی  ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستان هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌  بۆ كاتێكی تر دواخرا. جێی ئاماژه‌یه‌ سه‌رۆك و جێگرو بریاده‌ری هه‌رسێ لیژنه‌كه‌ پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دانرابوون.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>