به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى كرینى ئۆتۆمبیل بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

08/01/2015 11:17:00 ص
تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندن رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ 8-1-2015 ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كه‌له‌نێوان به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان و كۆمپانیاى جیهان واژۆكرابوو به‌شێوه‌كى فه‌رمى  هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.  
راوێژكارى راگه‌یاندن ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌گوێره‌ى رێكه‌وتنى هه‌ردوولا و كۆنووسی واژۆكراوى ئه‌مرۆى  نێوان به‌رێوبه‌رى گشتى په‌رله‌مان و به‌رێوبه‌رى رێپێدراوى كۆمپانیاى جیهان بریاردرا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى كرینى ئۆتۆمبیل بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌روه‌ك په‌رله‌مانى كوردستان كه‌لایه‌نى یه‌كه‌مى گرێبه‌سته‌كه‌یه‌ هیچ پابه‌ندبوونێكى یاسایى ودارایى به‌رامبه‌ر كۆمپانیاى ناوبراو  نابێت.
 
ده‌قی كۆنووسه‌كه‌  

رۆژمێرى رووداوه‌كان