به‌سه‌رپه‌رشتی جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان و ره‌وه‌ندى كورستانى هه‌لبژێردرا

11/01/2015 06:42:00 م
ئه‌مڕۆ   11/1/2015 به‌سه‌رپه‌رشتى د.جه‌عفه‌ر ئیبڕاهیم ئێمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌ره‌له‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونى فه‌خره‌ددین قادر سكرتێرى په‌رله‌مان، لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان و ره‌وه‌ندى كورستانى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان  كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامدا به‌مه‌ستى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كه‌.
 له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان تیشكى خسته‌ سه‌ر  بایه‌خى لیژنه‌كه‌ و ئه‌و ئه‌ركانه‌ى كه‌ پێویسته‌ جێبه‌جێیان بكات به‌ئاماجی پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كان له‌ گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ وڵاته‌ جیاجیاكانی دونیا، هه‌روه‌ها رۆلی ره‌وه‌ندى كوردستانی له‌ زیاتر ناساندنه‌وه‌ى گه‌لی كوردستان و جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی و گرنگیی پته‌وكردنی بنه‌مایه‌كی پێوه‌ندییه‌كانی ره‌وه‌نده‌كان له‌ ده‌روه‌ی وڵات له‌ گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لایه‌ك و له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی.
 له‌ كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا زانا عبدولره‌حمان وه‌ك سه‌رۆك و ڤیان عه‌باس وه‌ك جێگر و سهام عومه‌ر وه‌ك بڕیارده‌رى لیژنه‌ هه‌ڵبژێردران .

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>