لیژنه‌ی په‌یوه‌ندی و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی بانكێكی زانیاری دروستده‌كات

19/01/2015 11:30:00 ص
ه‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لیژنه‌ی په‌یوه‌ندی و ره‌وه‌ندی كوردستانی پرسی ره‌وه‌ندی كوردی له‌وڵاتان تاوتوێ ده‌كاو چه‌ند بڕیارێكیش له‌مباره‌یوه‌ ده‌رده‌كات .
 له‌مباره‌یوه‌ زانا عه‌بدوالڕه‌حمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی به‌ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی راگه‌یاند: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خۆڕێكخستن و پلاندانان بۆ ئاینده‌ی كاره‌كانی لیژنه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراو، یه‌كه‌م هه‌نگاومان ده‌ست پێكردوه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌دوای هاتنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ ئێمه‌ داوامان كردوه‌ له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیدارن پلانه‌كانمان له‌سه‌ر زانیاریه‌كان داده‌نێین .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیاڕمان ده‌ركرد كه‌ بریتی بوو له‌دروستكردنی بانكێكی زانیاری بۆ په‌یوه‌ندی و ره‌وه‌ندی كوردستانی بۆئه‌و مه‌بسته‌ش داوای زانیریمان له‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كۆنسخانه‌ی ولاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان  كه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی تایبه‌تن به‌ پرسی كورد و ڕه‌وه‌ندی كوردی چین و ژماره‌ی ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌ده‌ره‌وه‌ چه‌نده‌ و به‌پێی وڵاته‌كان چۆن دابه‌شبون و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه‌ له‌ وڵاتانی دونیا بۆ مان بنێرن.
وتیشی له‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ پلانێكی 4 مانگی داده‌نێین بۆ كاركردن له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر، یه‌كه‌م دانانی یاسایه‌ك بۆ ڕه‌وه‌ندی كوردی و هاندانیان بۆ هاتنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، یاسایه‌ك بێت كه‌ ماف و ئیستحقاقات و شێوازی كاركردنیان پارێزڕاوبێت و دووه‌م دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وتر له‌نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ كه‌ هاوكار ده‌بێت له‌ خزمه‌تكردنی زیاتری ره‌وه‌ندی كوردستانی .
نه‌وزاد علی راوێژكاری و لیژنه‌ رایگه‌یاند: پێویسته‌ هه‌وڵبده‌ین دووبڕگه‌ له‌ یاسایی باری كه‌سێتی عێراقی ده‌ستكاری بكه‌ین و بگۆڕین یاسایه‌كی تایبه‌ت ده‌ربچێ، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ ناوی خۆیان گۆڕیوه‌ زۆبه‌شیان هه‌ڵگری بڕنامه‌ی به‌رزن بتوانرێت كه‌ هاتنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێنن و كاربكه‌ن .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌ دوای دروستبونی سه‌رۆكایه‌تی بۆ لیژنه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندی و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی ئه‌مڕۆ 19 / 1 / 2015 یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا كۆبونه‌وه‌كه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی زانا عبدالڕه‌حمان و به‌ ئاماده‌ی بونی ڤیان عه‌باس جێگر و سهام عمر بڕیارده‌ و ئه‌ندامان و ڕاوێژكاری لیژنه‌ به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركرد .

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>