لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مان: سه‌ره‌رای كه‌موكورتییه‌كان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌وره‌ی پۆلایینه‌وه‌ رووبه‌رووی دوژمن وه‌ستاون

21/01/2015 10:26:00 ص
رۆژی 20/01/2015 لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مان، سه‌ردانی مه‌یدانی هه‌ردوو میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك و جه‌له‌ولای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان-یان كرد.
وه‌فده‌كه‌ی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ دلێر مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و به‌هار عه‌بدولره‌حمان  بریارده‌رو قادر ره‌زگه‌یی و محمود عومه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له‌هه‌ردوو میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك و جه‌له‌ولا به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌گه‌لأ فه‌رمانده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌شس بارودۆخی پێشمه‌رگه‌و ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروبارییان كۆڵییه‌وه‌.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا، وه‌فده‌كه‌ی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مان سوپاسی خۆراگری پێشمه‌رگه‌ و پابه‌ندبوون به‌ئه‌ركه‌كانیان كرد، كه‌ به‌وپه‌ری وره‌ به‌رزییه‌وه‌ رووبه‌رووی دره‌نده‌ترین دوژمن بوونه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكیشدا دا ئاستی باروگوزه‌رانیان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ وه‌كو پێویست نییه‌. بریاریشه‌، ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كه‌یان له‌راپۆرتێكدا پوخت بكرێنه‌وه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئاگاداركردنی په‌رله‌مان له‌بارودۆخی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و داواكارییه‌كانیان.
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>