لێژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان تاوتوێى كێشه‌كانى كاره‌با ده‌كات

21/01/2015 01:25:00 م
سه‌عات 12ى نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 21/1/2015 به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى كێشه‌ى كاره‌با لێژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ و سه‌رچاوه‌سروشتیه‌كان به‌ ئاماده‌بوونى د. شێركۆ جودت سه‌رۆكى لێژنه‌ و دڵشاد شه‌عبان جێگرى سه‌رۆك و رۆزا محمود بریارده‌رى لێژنه‌ و ئه‌ندامانى لێژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ هۆڵى لێژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ و سه‌رچاوه‌سروشتیه‌كان به‌رێوه‌چوو تاوتوێى ئه‌و زانیاریانه‌ كرا كه‌ تایبه‌تن به‌ كێشه‌كانى كاره‌با له‌ هه‌رێمى كوردستان ، هاوكات بریاریاندا كار بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى  پیشه‌سازى و وزه‌ و سه‌رچاوه‌سروشتیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى باڵاى نه‌وت و گاز و به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى كاره‌با بۆ تاوتوێكردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كه‌رتى كاره‌با له‌ هه‌رێمى كوردستان .


رۆژمێرى رووداوه‌كان

>