سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یاسای هه‌موارى یه‌كه‌مى یاسای ده‌سته‌ى گشتى ده‌ستپاكى له‌ هه‌رێمى كوردستان ره‌تكرده‌وه‌

04/02/2015 01:29:00 م
 تاریق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندن له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بریارى ژماره‌ (2) كه‌ له‌ 28/1/2015 ده‌رچووه‌ ، یاسای ژماره‌ (7) ى ساڵی 2014 یاسای هه‌موارى یه‌كه‌مى یاسای ده‌سته‌ى گشتى ده‌ستپاكى له‌ هه‌رێمى كوردستان-عێراق ژماره‌ (3)ى ساڵى 2011 ره‌تكرده‌وه‌ ، كه‌ پێشتر له‌ دانیشتنى ژماره‌ (13)ى ئاسایی له‌ 26/11/2014 په‌سه‌ندى كردبوو، پاشان به‌نوسراوى ژماره‌ (4/3/222) له‌ 15/1/2015 ئاراسته‌ى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كردبوو.
له‌ بریارى ره‌تكردنه‌وه‌ى یاساكه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه‌ چاو به‌ مادده‌ى پێنجه‌م بخشێندرێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ دووه‌م یاسایه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌ له‌ خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كرێته‌وه‌ ، پێشتریش یاسای هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردنى ره‌تكرده‌وه‌ .

رۆژمێرى رووداوه‌كان