لەسمینارێكدا لێژنەی پەیوەندیەكان و رەوەندی كوردی هەوڵەكانی دارشتنی سیستمی بنچینەیی لێژنەكە باسكرد

03/03/2015 11:16:00 ص
سەعات 10ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەمەبەستی دارشتنی سیستمی بنچینەیی لێژنەی پەیوەندیەكان و رەوەندی كوردی لە پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی زانا عبدالرحمن سەرۆكی لێژنە و جێگر و بریاردەر و ئەندامانی لێژنەكە سمینارێك لەلایەن راوێژكار ئۆشانا نیسان  بەرێوەچوو.
لە سمینارەكەدا كە لە هۆڵی پەناگیری پێشكەشكرا باس لە هەنگاونان بۆ دانانی سیستمێكی بنچینەیی بۆ لێژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردی كرا  بەسوود وەرگرتن لە بۆچوونی پەرلەمانەكانی جیهان لەسەر دانانی پلانرێژیەك بۆ لێژنەكە .
پاشان لەلایەن ئەندامانی لێژنەكەوە  بەمەبەستی دەوڵەمەندكردنی  سمینارەكە كۆمەڵێك راوبۆچوون خرانە بەرباس و گفتوگۆكردن.
لە لایەن خۆشیەوە زانا عبدالرحمن سەرۆكی لێژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردی لە پەرلەمانی كوردستان گرنگی سمینارەكەی خستە روو و بە هەنگاوێكی ئەرێنی دانا بۆ هەوڵدان بۆ دارشتنی بنەمای پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە .

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>