لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا چەندین پرسی پەیوەست بە هێزی پێشمەرگە گفتوگۆی لە بارەوە كرا

04/03/2015 03:26:00 م
ڕۆژی 3/3/2015 وەفدێكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە ‌و شەهیدان ‌و قوربانیانی جینۆساید ‌و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان، كە پێكهاتبوو لە ئاری محەمەد هەرسین سەرۆكی لیژنە ‌و دلێر مستەفا جێگری سەرۆكی لیژنە ‌و  بەهار عەبدولڕەحمان بڕیاردەری لیژنەكە، سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی هێزی پێشمەرگە ‌و ژمارەیەك لە فەرماندە سەربازی ‌و ئیدارییەكانی وەزارەت ‌و بەرپرسانی نەخۆشخانەی شۆڕش ‌و تیبابەی هەولێر، رەوشی پێشمەرگە بریندارەكانی شەڕی دژ بە داعش ‌و چۆنیەتیی چارەسەركردنیان گفتوگۆی لە بارەوە كرا.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەماهەنگیی زیاتری نێوان لیژنەی پێشمەرگە ‌و وەزارەتی پێشمەرگە كرا بۆ دانانی میكانیزمێكی گونجاوتر ‌و باشتر بۆ گەیاندنی پرسەنامە ‌و هاوكاریی پەرلەمانی كوردستان بە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش ‌و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو كێشانەی كە دێنە بەردەم پرۆسەی دابەشكردنەكە.
لە بەشێكی تری كۆبووەوەكەدا مەسەلەی تەرقیە ‌و پێداچوونەوە بە پلەی ئەفسەران ‌و كارمەندانی وەزارەت ‌و مەسەلەی فەرمانبەر ‌و كارمەندی بندیوار ‌و چەندین پرسی تری تایبەت بە رەوشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

>