وفدیكی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانی باكورو رۆژئاوای كوردستان ده‌كات

16/03/2015 10:13:00 ص
سه‌رله‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان باشور و باكورى كوردستان وه‌فدى په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى سالار محمود گه‌یشته‌ باكورى كوردستان وابڕیاریشه‌ له‌كاتژمێر نۆى به‌ره‌به‌یانى دیدار و كۆبونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ پارته‌ سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كان و شاره‌وانى ئامه‌د ده‌سپێبكه‌ن.
 سالار محمود سه‌رۆكى وه‌فده‌كه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستى توندوتۆڵكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان و پردى نێوان هه‌ردوبه‌شه‌كه‌ى كوردستان باشور و باكور هاتوینه‌ته‌ باكوردى كوردستان ئه‌و هاتنه‌شمان  بانگێشنامه‌ى فه‌ڕمى بوو كه‌ له‌لایه‌ن شاروانى گه‌وره‌ى ئامه‌ده‌وه‌ رێكخراوه‌ بۆ لیژنه‌ى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا : له‌و سه‌ردانه‌یاندا وابڕیاره‌ سه‌رله‌به‌یانى كاتژمێر نۆ ده‌ست به‌ دیدار و كۆبونه‌وه‌كانیان بكه‌ن و چاویان بكه‌وێت به‌ سه‌رۆكى شاره‌وانى گه‌وره‌ى ئامه‌د گوڵتان كشاناك و  پارته‌ سیاسیه‌كان و په‌رله‌مانتارانى باكور و رێكخروه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و دوانیوه‌ڕۆش سه‌ردانى ئاواره‌كان بكه‌ن كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو پارێزگاى ماردین و ئامه‌ده‌وه‌ كه‌مپێكیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵكى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رن و له‌دواى هێرشه‌كانى گروپى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ رویان تێ كردوه‌ و ژماره‌یان 5000 هه‌زار خێزان ده‌بن .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ وه‌فده‌كه‌ى په‌رله‌مان پێك هاتون له‌ سالار محمود سه‌رۆكى وه‌فد و په‌روا عه‌لى جێگر و یاوه‌رى هه‌ر یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران به‌هار عه‌لى و نجیبه‌ له‌تیف و محمد عه‌لى و عه‌لى هالۆ و ئێڤار ئیبراهیم و كه‌مال یه‌ڵدا.
 
شاندی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی گەورەی ئامەد وكۆنگرەی جڤاتی دیموكراتی و پارتی هەرێمی دیموكراتیك و هەدەپە كۆبویەوە
 
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ وەفدەكەی پەرلەمانی كوردستان گەیشتە باكوری كوردستان  ئەمڕۆ بەیانی یەكەم گەشتی سەردان و كۆبونەوەكانیان ئەنجامدا و لە تەلاری شارەوانی ئامەد لەلایەن گوڵتان كشاناك   و فرات ئانڵ  هاوسەرۆكایەتی ئامەد  و لێپرسراوانی ناوچە شارەوانیەكانی ئامەد پێشوازیان لێ كراو دواتر كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا .
لە كۆبونەوەكەدا سالار محمود سەرۆكی وەفدەكەی پەرلەمان رایگەیاند خۆمان بە میوان نازانین و هاتوین بۆ شاری شێخ سەعیدی پیران و بزانین ئەو شارە لەسەر دەستی برایانمان دوای سەركەوتنەكانیان لە هەڵبژاردنەكاندا  لەو بەشەی كوردستان چۆن پێشكەوتنی بەخۆوە بینیوە  ئاماژەی بەوەدا : ئەركی هاوبەشمان زۆرە دەتوانین پێكەوە خزمەتی مرۆڤایەتی بكەین و چارەنوسی ئێمە پێكەوەیە و پێویستە ریز لە ئیرادەی یەك بگرین ئەو سنورانەی لە رابردوودا بە كۆنكرێت و تەلبەند نیوانماندا تەنرابوون كاڵبونەتەوە و ئێستا پەیوەندی كلتوری و ئابوری و سیاسی لە نێوانماندا هەیە  و پێویستە پتەوتری بكە، لەبەر ئەوەی ئامانجی سەردانی ئێمە سەردانە بەمەستی توندوتۆڵكردنی  ئەو پەیوەندیانەیە كە لەچەند ساڵی رابردوو حكومەت و پەرلەمان بناغەیان بۆ داناوە پەرەی پێبدەین و بە هێزی بكەین .
وتیشی : ئامەدی مەزن لەسەردەستی بەرپرسانی كورد كە لە هەڵبژاردنەكاندا  سەركەوتنی گەورەی بەخۆوە بینیوە و  گەشەی كردوە ، لە لایەنی سیاسیدا پەیوەندی باشور و باكور پەیوەندیەكان بەرەو پیشچون دەچن لەروی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیشەوە پێكەوە هاوكاری هێزە سیاسیەكان بین بۆ ئەوەی ئەو بارودۆخەی كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە چێ بوە كورد پێكەوە دەستكەوتی گەورەی مەدەنی و نەتەوەی و نیشتمانی  و سیاسی بەدەستبێنێت .
ئەمڕۆ داعش مەترسیەكی گەورەیە لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆربەی ئەجێنداكانی گروپی تیرۆریستی داعش لەسەر خاك و خەڵكی كوردستانە بە كورد و توركمان و ئاشوری و شەبەك وبە هەموو پێك هاتەكانی ئاینی و نەتەوەی ، بۆیە یەك گرتوی و یەك ریزی نەتەوەكەمان پێویستە چونكە دەرباز بونە لەو ناوەندەی كە هەندێك لایەن راستەوخۆ  و نارەستەوخۆ  بەرگری لە داعش دەكەن ، بۆیە سەركەوتنی ئێمە لە كۆبانێ و كەركوك و مەخمور سەركەوتنە بۆ بەرەی دیموكراسی لە دونیان ، ئەمڕ خەڵكی كوردستان بە تایبەتی لە باشور و رۆژاوا بۆتە ریبەرایەتی كردنی بەرەی دژایەتی كردنی دژە ترۆر ، هەرەشەی تیرۆر لەسەر باشور هەرەشەیە لەسەر توركیا و عێراق و ئێران و سوریا لەبەر ئەوەی پێویستە هەموو لایەك دژایەتی داعش و تیرۆریستان بكات ، هیوادارین پێكەوە لە ئایندەدا ئەركە هاوبەشەكانمان تێپەڕێنین .
لای خۆشیەوە گوڵتان كشاناك هاوسەرۆكی شارەوانی گەورەی ئامەد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هاتنی وەفدەكەی پەرلەمان و وتی بەژداری كردنی ژن لەوەفدەكەدا نیشانەی دیموكراسی و پێشكەوتنی تێكۆشانی ژنانە لە باشور  : وتیشی تێكۆشینەكانی ئازادی كوردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێنیشاندەری هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ، بەرخودانی كۆبانێش ئەوەی دەرخست دژی داعش ، گەلی ئێمە ئازای مرۆڤایەتی و ئازادی و دیموكراسی لە هەموو شارەكاندا پەخشكرد پێویستە هەموو دونیا ئەو تایبەتییە بزانێت ، كورد بە زمانی خۆی قسەدەكات و خەڵكٍٍی خۆی دەپارێزێت بەڵام ئێمە پێویستمان بە پارێزگاری هەموو دونیا هەیە .
دوای ئەو كۆبونەوەیە وەفدەكە پەرلەمان  لە بارەگای وكۆنگرەی جڤاتی دیوكراتی لەگەڵ هەریەك لە خەتیب دیجلە و سەلما ئورماك هاوسەرۆكانی گۆنگرەی جیڤاتی نیشتمانی  كۆبویەوە لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی وەفد لە وتەیەكدا ووتی : گەلی ئێمە لە ئەمڕۆ لە هەمووكات زیاتر پێویستیمان بە یەكێتی و یەكبونە چونكە زامنی سەركەوتنی گەلی ئێمەیە ، كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست  بە قۆناغێكی زۆر هەستیاردا گوزەردەكات و كودریش وەكو هەر نەتەوەیەك بە پێی یاسایی نێودەوڵەتی دەبێت بە مافی خۆی بگات ئەوە  تێكەڵبونی خوێنی ئێمە لە باكور و باشور و لە كۆبانێ پەیامێكی گەورەیە بۆ هەموو جیهان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەستكەوتێكی مەزنە ، دژایەتی كردنی تیرۆر ئەركێكی نەتەوەییە ، جگە لە داعش بەزۆر شێوە تیرۆركراوین لە كەركوك و ئامەد و گەرمیان و رۆژهەڵات جینۆساید كراوین بەزۆر قۆناغ جینۆساید كراوین، لە باشور كوردستان پەرلەمان و حكومەت  باوەشی كردۆتەوە بۆ هەموو عەرەب چ عەرەبی سونە بێت چ عەرەبی شیعە .
لای خۆشیەوە سەلما ئۆرمەك هاوسەرۆكی گۆنگرەی جیڤاتی نیشتمانی  لە وتەیەكدا رایگەیاند : بە داخەوە لەلایەن وڵاتانەوە سنوری دەستكرد لە كوردستان هاتە دروستكردن  بۆیە كورد هاتە دوركەوتن  لە یەكتر ، ئەو ئێش و ئازارانەی توشمان بون كۆتای پێهات و ئێستا هەموو كورد پەیوەندی برایەتی لە نێواندا هەیە ،هێرشی دەسەڵاتداران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانێ یەكیتی كوردان تێك بدات و پارچەپارچەی بكەن ، لە دیرۆكی هەرچوار پارچەی كوردستان دەسەڵاتدارانی دەوڵەت خواستویانە كورد قوت بكەن .ئێستا سەردەمێكی پڕ گرینگ هاتۆتە ئاراوە پێویستە كورد رۆڵی گەورەی هەبێت و یەكێتی كوردان پەرە پێدەن .
ئێمە جارێكی تر ناچینەوە دواوە بەڵكو بەرەو پێش دەڕۆین خەباتی شەرڤانانیش لەكۆبانێ نمونەیە بۆ هەموو گەلان .
دوای ئەو كۆبونەوەیە وەفدەكە دیدار و كۆبونەوەكانی بەردەوامی پێداو لەبارەگای هەدەپە و مەهەپە لەلایەن عەلی شیمشەك  و حافیزە ئیپەك  پێشوازییان لێ كرا و دواتر كۆبونەویەكی هاوبەشیان ئەنجامدا : سەرۆكی وەفدی  پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا هەتا حیزب زیاتر بێت دیموكراسی زیاتر دەبێت ، دەبێت حیزب وەسیلە بێت بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان ، لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین پێویستمان بە یەكێتی پەرلەمانتاری هەیە ، كاتێك بڕیارماندا پێشمەرگە بچێتە كۆبانێ و رۆژئاوای بەفەڕمی ناساند دەستكەوتێكی گەورەبوو .
هاوكات دواتر وەفدی پەرلەمانی كوردستان دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە شاری ئامەد كۆبونەوە ، لە وتەیەكدا بۆ ئامادەبوان سەرۆكی وەفدی پەرلەمان رایگەیاند : رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی دەتوانن بەدەر لە حیزب و مەرامی سیاسی رۆڵی كاریگەری خۆیان بگێڕن لە نێوان هێزە سیاسیەكاندا .
جێگەی ئاماژەیە ئەمڕۆ 12 / 2 / 2015 بە سەرۆكایەتی سالار محمود و بە ئامادەبونی جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی وەفدەكە سەردانی شارەوانی گەورەی ئامەد لەلایەن گوڵتان كشاناك و فرات ئانڵ و كۆنگرەی جڤاتی نیشتیمان خەتیب دیجلە و سەلما ئۆرمەك و هەردوو حیزبی پارتی هەرێمی دیموكراتیك و هەدەپە  لەلایەن گوڵتان كشاناك و فرات ئانڵ و گۆنگرەی جیڤاتی نیشتمانی خەتیب دیجلە  عەلی شیمشەك  و حافیزە ئیپەك پێشوازییان لێ كرا و دواتر زنجیرەیەك دیدار و كۆبونەوەیان ئەنجامدا .
 
پەرلەمان سەردانی شارەداری پیرسوسی كرد
شارەداری پیرسوس هەموومان ئامانجمان یەكڕیزی نەتەوەییە
 
لە درێژەی سەردانەكانیان وەفدی پەرلەمانی كوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ  بەیاوەری پەرلەمانتارێكی پێشوی ئەوروپا لە ئامەد سەردانی شارەداری پێرسوسی كرد و لەلایەن سەرۆكی شارەداریەكە و پەرلەمانتاری شاری ئورفە و رێبەبەری كۆبانێ كۆبویەوە .
لە پەراوێزی كۆبونەوەكەدا سالار محمود سەرۆكی وەفدی پەرلەمانی كوردستان پەیامی پەرلەمانی كوردستانی گەیانده بەرپرسانی ناوچەكە و رایگەیاند : ئەگەر لەكاتی بەرخوداندا پەرلەمانی كوردستان بڕیاری ناردنی هێزیدا ئەوا لە كاتی ئازادیشدا دیراسەی ئاوەدانكردنەوەی كۆبانێ دەكات ، پەرلەمانی كوردستان سەركەوتنی پێشمەرگە  و شەرڤانان لە كۆبانێ پیرۆزدەكات لەتەواوی خەڵكی كوردستان لە هەرچوارپارچەكە ، كۆبانێ تەنها نیه ئەمڕۆ لە هەموو شارێك و گوند و ناوچەكاندا چەندین شوێن و قوتابخانە و باخچە و بازاڕ و شەقام بەناوی كۆبانێوە كراوە ، تەنانەت خەڵكی باشور منداڵەكانیان ناودەنێن كۆبانێ ، پێشمەرگە لە باشور بە درێژای 150 كلم شەری گروپی تیرۆریستی داعش دەكات، ئەم شەڕەش هەر هی ئەمڕۆ نییه بەڵكو لەدوای 2003 و روخانی رژێمی بەعش ئەو شەڕە بەردەوامە .
ئاماژەی بەوەدا سوپاسی شەڕڤانان دەكەین لە باشور هاریكاری پێشمەرگە دەكەن ، ئەگەر لە رابردودا هەڵەبجە شاری شەهیدان بوە ئەوا ئەمڕۆ كۆبانێ رەمزی بەرەنگاربونەوە و تێكشاندنی تیرۆە و دەبێت هەموو لایەك رێز لەتایبەتمەندی یەكتر بگرین ، لە باشور  سەدان هەزار شەهیدمان داوە تا گەیشتوینەتە بەو ئازادیەی ئەمڕۆ و خاوەنی پەرلەمان و حكومەتن ، تایبەت مەندی كۆبانێ ئەوەیە كە خوێنی هەرچوارپارچەی كوردستان تێكەڵ بەیەكتر بوە ، هەموومان دەڵێن یەكێتی نەتەوەی دەبێتە ئەرزی واقیع چونكە ئەو دۆخەی ئێستا وا دەخوازێت ، ئەگەر جاران كۆمەڵگای نێودەوڵەتی تەماشایان دەكرین  ئەوا ئەمڕۆ بەهۆی  ئەو خەبات و بەرخودانەی ئێمەدەكەن پشتیوانیمان دەكەن ، لەباشوری كوردستانیش دەرگا بەدەرگای كۆنسوڵخانەكان كراوە بۆ هاریكاری رۆژئاوا چونكە كەوتنی كۆبانێ هەرەشەیە بۆ دیموكراسی و ئازادی هەموو ناوچەكە ، بۆیە ئێمە ئەمڕۆ هاتووین پیرۆزبایتان لێبكەین لەوسەركەوتنە مێژویەی بەدەستان هێنا و سەری هەموو كوردتان بەرزكردەوە .
وتیشی : بەناوی هەموو پەرلەمانی كوردستان ئامادەی هەر هاوكاریەكن لە هەموو بوارەكاندا بۆ ئاوەدانكردنەوەی كۆبانێ .
لای خۆشیەوە سوهەل ئەكمەس شارەداری پیرسوس : بەناوی شارەداری بەخێرهاتنی ئێوە دەكەین بۆ خاكی پیرۆزی كۆبانێ بەرخودانێ كۆبانێ زۆر گرینگ بوو چونكە دەبێتە هۆكارێك بۆ بەستنی كرنگرەی نەتەوەی ، ئێمە هەموو ئامانجمان یەكریزی نەتەوەییە لەناوخۆ و دەرەوەدا بە یەكڕیزی نەتەوەی دەتوانین بەسەر دوژمنان و تیرۆردا سەركەوین ، ئەو ئەزمونەی كە لە رابردوودا هەمان بوو تێمان پەڕاند ئێستا قۆناغێكی گرنگ هاتۆتە پێش ئەویش بەرخوادن و سەركەوتنە بەسەر تیرۆریستاندا ، كۆبانێ بە تەنها هی ئێمە نییه بەڵكوو بەڵكو هی هەموو كورده پێویستە كۆبانێ بكەین بە وانەیەك بۆ نەتەوەكەمان و یەكریزی نێوانمان .
ئەمڕۆ 13 / 2 / 2015 وەفدی پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی سالار محمود و بە ئامادەبونی پەروا عەلی جێگری وەفد و ژمارەیەك لە ئەندامانی وەفد سەردانی شارەداری پێرسوسیان لە باكوری كوردستان كرد و لەلایەن سوهەل ئەكموس شارەداری پیرسوس پێشوازی كران و دواتر كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا .
 
پەرلەمانی كوردستان گەیشتە كۆبانێ
بەشداری دەكەین لە ئاوەدانكردنەوەی شارەكە
 
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێكی پەرلەمانی كوردستان بە نوێنەرایەتی پەرلەمانی كوردستان  گەیشتە كۆبانێ و لەلایەن سەرۆكی كانتۆنی كۆبانێ و ژمارەیەك لەوەزیرانی كانتۆنەكە پێشوازییان لێكرا .
دوای گەیشتنیان لەلایەن هاوسەرۆكی كانتۆنی كۆبانێ بەوتەیەك بەخێرهاتنی وەفدەكەی كرد و وتی : هاتنی وەفدەكە بۆ سەر خاكی پیرۆزی كۆبانێ پەیامێكی گرنگە بۆ هەر چوارپارچە ، كۆیانێی پایتەختی بەرخودان دۆزی كوردی گەیاندە تەواوی دونیا ئەمڕۆ قارەمانێتی كورد گەیشتە هەموو كەسێك ، راستە ئەوان شەهید و برینداریاندا و خوێنیان رژا، بەڵام بەرخودانی كۆبانێ زۆر گرینگ بوو یەكبونی نەتەوەی كوردی چێ كرد لەسەر ئەو خاكەخوێنی هەر چوارپارچە تێكەڵ بوو .
سالار محمود سەرۆكی وەفدی پەرلەمانی كوردستان بۆ كۆبانێ لە وتەیەكدا : پیرۆزبای پەرلەمان و خەڵكی باشوری گەیاندە شەرڤانان و هاوڵاتیانی كۆبانێ ورایگەیاند : هاتوین پەیام بدەینە سەرۆك و خەڵكی كۆبانێ كە لە ئاوەدان كردنەوەی كۆبانێ دەمانەوێت بەژدارەیەكی گەورە و كاریگەی بكەین، ئیرادەی گەلی باشور ئەوپەڕی پشتیوانە هاوشێوەی هەولێر و سلێمانی و دهۆك كەركوك و گەرمیان بەژداری دەكەین لە پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی، نەك وەك بینا بەڵكو وەكو ئەو جوانیەی لە بەرگریكردن و بەخشینا تەسبیت بوو دەیپارێزین و دەیكەنە هەوێنی یەكریزی گەلی كوردستان، ئەمڕۆ  كۆبانێ تەنها نییە  لە باشور دەیان مزگەوت و قوتابخانە و گوند و نەخۆشخانە و باخچە منداڵ و شەقام ناونراون كۆبانێ ، تەنها موڵكی گەلی كوردت نییە بەڵكو موڵكی هەمو ئازادی خوازانە  وتیشی : ئەو رۆژەی كە پەرلەمانی كوردستان یاداشتی دا بە 68 ئیمزای ئەندامانی پەرلەمان كە هەرێمی رۆژاوا بە فەڕمی بناسێنێ و وەكو هەرێمێكی قەوارەی كوردستانی مامەڵەی لەگەڵدا بكات ، رۆژێكی دیرۆكی بوو لە پەرلەمانی كوردستان ئەو رۆژەشی كە پەرلەمانی كوردستان بە هەموو فراكسیۆن و بە هەمو دەنگ و رەنگێك پێك هاتە سیاسیەكانیەوە كە رۆژئاوای كوردستان بەفەرمی بناسێنێ  بۆ ئێمە رۆژێكی ئاسایی نەبوو ، وەهەروەها بڕیاری ناردنی هێزی پێشمەرگەلەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان .
دواتر ئەنوەر موسلیم سەرۆكی كانتۆنی كۆبانێ رایگەیاند : كانتۆنی كۆبانی بەتەنها هێرشی نەكرایە سەر بەڵكو ئیرادەی كوردان هێرشی كرایە سەر ، كانتۆنی كۆبانی مرۆڤایەتی پاراست لەهەمبەر تیرۆرێكی جیهانی لەو ناوچەیە ،  تیررۆری داعش مافی مرۆڤ و مافی ژنان ناناسێت بەتەنها رەشی دەناسێت ، بەڵام كچ و كوڕانی ئێمە لە چوارپارچەی كوردستان لەسەر خاكی كۆبانێ گەیشتینە یەك روبەروی ئەو تیرۆرە بویەوە ئەوەش ئامانجی نەتەوەی كوردە ئەو یەك بونە ئامانجی هەر نەتەوەیەك كە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیان دەكەن كە دەببێتە بنكەیەك بۆ كۆنگرەی نەتەوەی هێزێكی هاوبەش كە نەتەوەكەمان بپارێزێت لەبەر ئەوەی ئەو شەهید و قارەمانانەی ئێمە لەكۆبانێ كۆتای بە تیرۆری داعش هێنا .
ئاماژەی بەوەدا : ئێستاكە هەموو جیهانێ و مرۆڤایەتی و ژنان دەزانن كە ژنان رۆڵێكی گەورەیان بینیوە لەهەمبەر ئەو پاراستنە ، هەموو كەس ئەوە دەزانێ كە ژنی كورد بوو بە سیمبولی هەموو جیهانێ بو بە سیمبولی بەرخودان لەهەمبەر زوڵم و زۆڵ ، جارێكی تر بەخێرهاتنی میوانەكان دەكەین لە هەرچوارپارچەی كوردستان ، بەناوی شەرڤانان كە لە ئێستادا بەرخودان دەكەن لە سەنگەرەكان دەكەن بەخێرهاتن دەكەین .
 
پەرلەمانی كوردستان هێزەكانی پێشمەرگە و شەرڤانان و گۆڕستانی شەهیدانی لە كۆبانێ بەسەردەكاتەوە
 
لە چوارچێوەی دیدار و بەسەركردنەوەكانیاندا لە كۆبانێ وەفدی پەرلەمانی كوردستان سەردانی مەیدانی هێزەكانی پێشمەرگە و شەرڤانان و گۆڕستانی شەهیدانیان كرد لەو شارەدا .
سالار محمود سەرۆكی وەفدەكە لە وتەیەكیدا رایگەیاند : پێشمەرگە و یەپەژە هیچ جیاوازییەكیان نیە و هەردوكیان لەیەك سەنگەر بەرگری لە شەرەف و خاكی كوردستان دەكەن ئەوە دەستكەوتێكی مەزنە و دەبێت پەرەی پێ بدرێت ئەوە بۆ ئێمە یەكێتیەكی نەتەوەی باشی دروستكرد بۆخەڵكی كوردستان  .
وتیشی ناوی پێشمەرگە و شەرڤانان دووناوی پیرۆزن ودەبێت بۆ رێزگرتن لەو ناوە دەبێت داخوازی گەلی ئێمە بەدی بێت بۆ یەكڕیزی و یەكبونی هەموو كورد و دەستخۆشی لە پێشمەرگە دەكەین لەو نەبەردیە و سەركەوتنە .
دواتر وەفدەكە لەبارەگای شەرڤانانی بەسەركردەوە و لەلایەن ئێڤار ئیبراهیم ئەندامی وەفدەكە و سەرۆكی لیژنەی داكۆكیكار لە مافی ئافرەتان خەڵاتی پیرۆزبای و سەركەوتنەكانی كۆبانێی بەسەر گروپی تیرۆریستی داعشەوە بەخشیە شەرڤانێكی ژن و رایگەیاند ئەوان وەكو پەرلەمان بەردەوام دەبن لە پشتیوانی و هاوكاریەكیان بۆ برایانیان لەو بەشەی كوردستان .
دواتر وەفدەكە سەردانی گۆڕی شەهیدانی كۆبانێی كرد لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو لەشەری دژ بە داعش و بەناوی پەرلەمانی كوردستان عەلی هالۆ ئەندامی وەفدەكە رایگەیاند : لەسەر گۆڕی شەهیدالەسەد ساڵی رابردوو كوردان هەزار شەهیدیان داوە لە حەلەب 5 هەزار كەس شەهید بوو لە باشوور لە ئەنفالدا 182 هەزار كەس ئەنفالكرا لە شۆرشی شێخ سەعیدی پیران و لە رۆژهەڵات هەزاران شەهیدمان هەیە.
خاكی كوردستان بە خوێنی شەهیدان هاتۆتە ئاودان و سەری رێز و نەوازش بۆ تەواوی شەهیدان دادەنەنێنین و ئیدی راگەیاندنی كانتۆن لەكۆبانێ خوێنی شەهیدان ئاسودە دەبێت و شەهید شەهیدی هەموو كوردستانە و شانازی بە خوێنی شەهیدانەوە دەكەین لە هەر چوارپارچەكە .
 
داوا دەكرێت سەردانەكەی پەرلەمان بۆ كۆبانێ كۆنگرەی نەتەوەی بەدوادابێت 
پێشنیار دەكرێت ئەو شارە وەكو خۆی بمێنێتەوە
 
دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان گەیشتە شاری كۆبانێ پەرلەمانتاران و ئەندامانی وەفد ئەو سەردانە بە گرنگ وەسف دەكەن و داوا دەكەن ببێتە دەرگایەك بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی نەتەوەی ، پەرلەمانتارێكیش پێشنیار دەكات كۆبانێ بەوێرانكراوی وەكو خۆی بمێنێتەوە بۆ مێژوو .
پەروا عەلی ئەندامی پەرلەمان جێگری سەرۆكی وەفدی پەرلەمان بۆ كۆبانێ بە ماڵپەڕی پەرلەمانی راگەیاند : رۆژێكی مێژویە ئەوان هاتونەتە كۆبانێ و جێگەی شانازییە ، لەبەر ئەوەی كۆبانێ بوە بە سیمبولی بەرخودان بۆ نەتەوەی كورد ، وەك چۆن پەرلەمانی كوردستان بڕیاری ناساندنی كانتۆنەكانی كۆبانێی دەكرد ئاواش دەستپێخەربێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارەوە لە هەموو رویەكەوە .
محمد عەلی ئەندامی وەفدەكە ووتی : پێشتر ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان بڕیارماندا بۆ ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ هاوكاری كردنی برایانمان لە كۆبانێ ئێستاش دوای ئازادكردنی ستراتیژمان وایە و پلانێك دادەڕێژین بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەرچی لەدەستیشمان بێت درێغی ناكەین ، ئەو سەردانەش سەردانێكی مێژوویە چونكە ئەمە یەكەم وەفدی رەسمی ناوخۆی و دەرەكییە دوای ئازادكردنی بێتە شارەكە بۆ پتەوكردنی زیاتر و بەردەوامی لەگەڵ حكومەتی نوێ لە رۆژئاوای كوردستان.
بەهار عەلی ئەندامێكی تری وەفدەكە لەناو كۆبانێ بە ماڵپەڕی پەرلەمانی راگەیاند : ئەركێكی گرنگ لەئەستۆی پەرلەمانە وەك چۆن لە ئازادكردن و پاراستنی شارەكە بەژداری كرد بە هەمان شێوە لە ئاوەدانكردنەوەشدا بەژداری بكات، لە راستیدا هاتنی ئێمە وەكو پەرلەمان دەربڕینی هاوسۆزیی و پشتیوانی و هاوكارییە ئەو پەیوەندیەیە كە ئێمە دەبێت بەردەوام لەگەڵ یەكتر هەمان بێت ، بۆ گۆڕینەوەی ئەزمون لەیەكتر لە داهاتوودا .
كمال یەڵدا ئەندامی وەفدی پەرلەمان لە كۆبانێ ئەو رۆژە بە رۆژێكی گرنگ دەزانێت و پیرۆزبای لەخەڵكی كۆبانێ و هەموو خەڵكی كوردستان  دوپات دەكاتەوە ئاماژە بەوەشدەكات : راستە كۆبانێ وێران بوە بەڵام بوە هۆی دروستكردنی پردێك لەنێوان هەموو پارچەكانی كوردستان كە بەیەك دڵ و جەستە بژین لەگەڵ یەكیتر .
ئێڤار ئیبراهیم كە ئەندامی وەفدەكە بوو پێشنیار دەكات كە شاری كۆبانێ لەداوی وێران بوونی دەستكاری نەكرێت، بەڵكوو هەر لە جێی خۆی بمێنێتەوە بكرێتە شوێنەوارێكی مێژووی تاوەكو نەوەكانمان پێی ئاشنا بن كە باوباپیرانیان چۆن بەرخودانیان كردوە، هەروەها لە هەموو جیهان خەڵك بێت بۆ سەردانی كردنی و تێبگەن كە كورد چەندە میلەتێكی خەباتگێرە لەسەر خاك و خەڵكی خۆی .
جێگەی ئاماژەیە ئەو وتانەی ئەو وەفدەی پەرلەمان لە كاتێكدا بوو كە ئەمڕۆ 13 / 2 / 2015 پەرلەمانی كوردستان لەڕێگەی وەفدێك و بەسەرۆكایەتی سالار محمود و بە ئامادەبونی پەروا عەلی جێگری وەفدەكە و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان  سەردانی مەیدانی شاری كۆبانێیان كرد .
دەقی وتاری شاندى پەرەلەمانی كوردستان لە كۆبانێ
 
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان 
ئێمە وەفدی پەرلەمانی كوردستانی هەرێمی باشوور لە سەنتەری شاری كۆبانێوە ئەوپەڕی پیرۆزبای دەنێرین بۆ كەس و كاری شەهیدان و كەسو كاری ئەو پێشمەرگە و شەرڤانانەی كە مێژویەكی تازەیان لە كۆبانێ بۆ دونیا نوسیەوە ، ئیرادەی گەلی باشور بە دڵ بە رووح  بە هەمووتوانایەكی خۆی بەژداری كرد لە پشتیوانی كردنی كۆبانێ و رۆژاوای كوردستان بۆ ئەوەی هەمیشە بە سەربەرزی بمێنێتەوە ، وەكو چۆن گەلی كوردستان خاكی كوردستان هەمیشە جێگەی لانكەی خەڵكی سەربەرز بوە نەك خەڵكی تیرۆریست ، ئیرادەی گەلی ئێمە هەمیشە لەسەروی ئیرادەی هەموو شۆڤێنیستەكانی دەوروبەرمان بوە ، دواترین ئەو شۆڤێنیستانەی كە خۆیان لە چەتەكانی داعشدا بەرجەستەدەكەن ، ئەو رۆژەی كە پەرلەمانی كوردستان یاداشتی دا بە 68 ئیمزای ئەندامانی پەرلەمان كە هەرێمی رۆژاوا بە فەڕمی بناسێنێ و وەكو هەرێمێكی قەوارەی كوردستانی مامەڵەی لەگەڵدا بكات ، رۆژێكی دیرۆكی بوو لە پەرلەمانی كوردستان ئەو رۆژەشی كە پەرلەمانی كوردستان بە هەموو فراكسیۆن و بە هەمو دەنگ و رەنگێك پێك هاتە سیاسیەكانیەوە كە رۆژئاوای كوردستان بەفەرمی بناسێنێ  بۆ ئێمە رۆژێكی ئاسایی نەبوو ، وەهەروەها بڕیاری ناردنی هێزی پێشمەرگەلەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان بۆ شەرڤانان بۆ شێرە ژنان بۆ كوڕە ئازاكانمان كە بەخوێنی ئەوان بە خوێنی كوڕی كچی ئەوان لە باكور لە باشور لە رۆژئاوا و رۆژهەڵات تابلۆی بەرزترین سەركەوتنی مرۆڤایەتی بەرجەستە كرد ئێمە ئەو رۆژە بڕیارماندا پێشمەرگە بنێرینە كۆبانێ هاوشانی سەرنگەرەكانی شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە ، هاوشێوەی كەركوك و دوز و مەخمور و زومار و خازر و هەمو ئەو ناوچانەی كە بە درێژای 150 كیلۆ مەتر شەردەكەن دژی چەتەكانی داعش هەموو ئەو قۆناغە وادەكات كە گەلی كوردستان بە یەكڕیزی و بە یەك ئیرادەی و یەكدەنگی بۆ ئەو گەلە گەورەیەی مرۆڤایەتی تۆمار بكاتەوە، نەتەوەیەك گەورەترین نەتەوەی ئەو ناوچەیە خاوەنی دەوڵەتی خۆی نییە، كە هیچ لە نەتەوەكانی تری كەمتر نییە ، بەڵام دەبینین كە ئازادی بەرقەرارە كە سنورەكانی هەموو دونیا كراونەتەوە گەورەترین و جوانترین شاری دونیا ئا ئاوا دەیبینین وێران كراوە، بەڵێ ئیرادەی ئێمە سەركەوت ، كۆبانێ ئازادە كۆبانێ ئاوەدانتر و جوانتر دەبێتەوە .
راستە بیناكان جەستەكان بریندارن بەڵام بریندارێكی پڕ شانازی، مێژوی ئێمە بریتیە لەو شارە هەڵەبجە لە باشوری كوردستان هاوشێوەی كۆبانێ قوربانیمان داوە ، ئەنفال و كیمیاباران و هەڵەبجە و سێوسێنانمان هەیە لە رۆژهەڵاتی كوردستان قوربانی گەورەگەورەمان داوە  هەر ناوچەیەكی دەگەڕێی بۆ خۆی كۆبانێیەكە، بەڵام ئەمڕۆ كۆبانێ بە نوێنەرایەتی نێودەوڵەتی شەڕی تیرۆری كرد بە نوێنەرایەتی هەموو رەوتی مەدەنیەتی دیموكراسی كرد، كە ئەو پەڕی بێ ویژدانیان بەرامبەر بە گەلی كورد كرد.
ئێمە ئەمڕۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتمان قەرزاركردەوە  دەبێ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێت ئەو دیمەنانە بەچاوی خۆی ببینێت و مافی چارەی خۆ نوسین بنوێتەوە ، دەبێ كۆبانێ ببێتە هەوێنی دروستبونی دەوڵەتی كوردی بەدیهینانی ئامانجەكانی میلەتەكەمان، نەیارەكانی كوردستان بەو مەعنایەی هەمووپێكهاتەكان كە لەسەر ئەو خاكە دەژین دەبێ نەیارەكانمان شەرمەزار بن، بەناوی ئاینەوە هاتن تەحەدایان لێ كردین و شارەكانیان وێران كردین، بەڵام نەیان توانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لای ئێمە تەڵخ بكەن، بۆیە بە هەموو هێز و رەنگەكانەوە توانیمان ئەو مێژوە بنوسینەوە، سەربەرزی بۆ خەڵكی كۆبانێ بۆ رۆژئاوای كوردستان، ئێمە وەكو وەفدی پەرلەمانی كوردستان وەكو چۆن لەبەرگری كردن بە كۆبانێ بەژداربووین، هاتوین پەیام بدەینە سەرۆك و خەڵكی كۆبانێ كە لە ئاوەدان كردنەوەی كۆبانێ دەمانەوێت بەژدارەیەكی گەورە و كاریگەی بكەین، ئیرادەی گەلی باشور ئەوپەڕی پشتیوانە هاوشێوەی هەولێر و سلێمانی و دهۆك كەركوك و گەرمیان بەژداری دەكەین لە پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی، نەك وەك بینا بەڵكو وەكو ئەو جوانیەی لە بەرگریكردن و بەخشینا تەسبیت بوو دەیپارێزین و دەیكەنە هەوێنی یەكریزی گەلی كوردستان، ئەمڕۆ 
كۆبانێ تەنها نییە  لە باشور دەیان مزگەوت و قوتابخانە و گوند و نەخۆشخانە و باخچە منداڵ و شەقام ناونراون كۆبانێ ، تەنها موڵكی گەلی كوردت نییە بەڵكو موڵكی هەمو ئازادی خوازانە، جارێكتر دەستخۆشیتان لێ دەكەین و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین، 
ئەمڕۆ قۆناغێكی تازە و ئەركێكی تازە هاتۆتە ئاراوە ئەو پەرلەمانارانەی ئێستا لێرەن نوێنەری حیزبە سیاسیەكانن بۆیە بەناوی گەلی كوردستانەوە دەستخۆشیتان لێ دەكەین و سەری ریزونەوازش بۆ خوێنی شەهیدە سەربەرزەكان .
 
سەرۆکی وەفدی پەرلەمانی کوردستان
13/2/2015
 
 پەرلەمانی كوردستان سڵاوی گەیاندە كۆبانێ، خەڵاتی پیرۆزبای سەركەوتنی دایە ‌ئەنوەر موسلیم
 
دوای ئەوەی وەفدی پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی سالار مەحود گەیشتە شاری كۆبانێ لەوتەیەكدا  سەرۆكی لیژنەكە سڵاوی پەرلەمان و خەڵكی باشوری كوردستانی گەیاندە  بەرپرسانی كانتۆنی كۆبانێ و خەڵكی خۆڕاگری شارەكە، خەڵاتی پیرۆزیای سەركەوتنە مەزنەكەشی بەسەر گروپی تیرۆریستی داعشدا دایە ئەنوەر موسلیم سەرۆكی كانتۆنی كۆبانێ كە بریتی بوو لە لۆگۆی پەرلەمانی كوردستان.
لە وتەكەیدا سەرۆكی وەفدەكە رایگەیاند : وەك چۆن لە كاتی هێرش كردنە سەر كۆبانێ پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا هێزی پێشمەرگە لە باشورەوە بۆ هاوكاری كردنی شەرڤانان رەوانەی كۆبانێ بكات ئاواش لە دوای ئازاد كردنی شارەكەوە ئامادەیە بەژداری ئاوەدانكردنەوەی بكات.
ئاماژەی بەوەشدا : ناساندنی رۆژاوا بەفەڕمی و ناردنی هێزەكە دەرگای بە بەڕوی كوردانی هەرچوارپارچە كردەوە كە یەكڕیزی نەتەوەی پتەوتربكەن و كۆنگرەی نەتەوەی ئەنجامبدەن .
لای خۆشیەوە ئەنوەر موسلیم سەرۆكی كانتۆنی كۆبانێ رایگەیاند : كانتۆنی كۆبانی بەتەنها هێرشی نەكرایە سەر بەڵكو ئیرادەی كوردان هێرشی كرایە سەر ، كچ و كوڕانی ئێمە لە چوارپارچەی كوردستان لەسەر خاكی كۆبانێ گەیشتینە یەك روبەروی ئەو تیرۆرە بونەوە ئەوەش ئامانجی نەتەوەی كوردە بۆ یەكڕیزی و یەكبونی نەتەوەی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان .
دواتر.
رۆژی 11 / 2 / 2015   پەرلەمانی كوردستان سەردانی شاری كۆبانێیان كرد بە بەسەرۆكایەتی سالار محمود و یارەری پەروا عەلی جێگر و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمان بەمەبەستی سڵاوگەیاندن و پیرۆزبای و پشتیوانی كردن و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی ئەو پارچەیەی كوردستان لەگەڵ باشور لەلایەن ئەنوەر موسلیم سەرۆكی كانتۆنی كۆبانێ و شیخ عیسمەت وەزیری پاراستنی كۆبانێ و وەزیرانی دارای و تەندروستی و ژنان پێشوازیان لێ كرا ئەمەش یەكەم سەردانی فەڕمی بەرپرسان بوو لەناوخۆ و دەرەوە لە دوای ئازادكردنی شارەكە لەدەست گروپی تیرۆریستی داعش .
 
وەفدی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامی سەردانەكەیان بۆ باكور و رۆژاوا راگەیاند
 
وەفدی پەرلەمانی كوردستان لە سەردانی كردنی مەیدانی باكور و رۆژاوا گەرایەوە هەرێمی كوردستان و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی سەردانەكەیان راگەیاند.
سالار محمود سەرۆكی وەفدی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند :مەبەستی سەردانەكە توندوتۆڵكردنی پەیوەندیەكانی نێوانیانمان بوو .
بەفەڕمی ئاڵای كوردستان لەناوبینای پارێزگای ئامەد هەڵكرابوو 
بینینی پارتە سیاسیەكانی باكور داوای ئەوە كرا كە هەوڵ بدەین كۆنگرەی نەتەوەی ببەسترێت و لەو روانگەیەوە پەرلەمانی كوردستان دەستپێشخەری بكات، لە ئێستاشەوە ئێمە هەوڵدەدەین ئەو بابەت بوروژێنرێت چونكە بەستنی كۆنگرەی نەتەوەی لە ئێستادا زۆر پێویستە چیتر دواخستنی هیچ بیانویەك هەڵناگرێ پەیوەندی هەرچوارپارچە دەبێت توندوتۆڵتر بكرێت .
هەروەها كۆبونەوە لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەوان و ئێمەش حەریز بوین لەسەر ئەوەی كە لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆنفرانسێكی فراوان ببەسترێت لە نێوان رێكخراوەكاندا بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوانمان و راپەڕاندنی ئەركە هاوبەشەكانمان .
وتیشی : سەردانی كردنی كۆبانێ كە یەكەم وەفدی دەزگایەكی گشتیە سەردانی سەردانی شارەكە بكات لەدوای ئازادكردنی، رای گشتی دەزانێت پەرلەمانی كوردستان لەساتەوەختی گرژیەكانداپەرلەمانی كوردستان رۆژئاوای كوردستانی بەفەڕمی ناساند هەروەها هێزی پێشمەرگەی نارد بۆ هاوكاری كردنی رۆژاواو كۆبانێ شانبەشانی شەرڤانان دژی داعش شەڕدەكەن ، بەڵام لەبەر ئەوەی كۆبانێ لەسەدا هەشتای وێران بوە لە بینای گشتی و خانوی هاوڵاتیان لە ئێستادا پێویستیان بە ئامێرێكە بۆ كەشفی دۆزینەوەی بۆمب بۆ ئەوەی زیان بە خەڵكی شارەكە و ئەو كەسانەش نەگەیەنێت كە سەردانی ئەو شارە دەكەن ، هەروەها سوپاسی هێزی پێشمەرگەمان كرد كە بەژدار بون لە بەرگری كردن و ئازادكردنی شارەكە بۆیە پێویستە ناوی ئەو پێشمەرگانەی بە هەر وەجبەیەك چونەتە كۆبانێ تۆمار بكرێ بۆ مێژوو .
ئاماژەی بەوەشدا:بەڵێنمان بە كانتۆنی كۆبانێ داوە وەك چۆن بەژداریمان كرد لەناساندنی هەرێمەكانی رۆژئاوا هێزمان نارد بۆ بەرگری كردن و ئازادكردنی ئاواش بەژداری دەكەین لە ئاوەدانكردنەوەی ،تەرحێكمان هەیەلەپەرلەمانی كوردستان ئەیكەینە پڕۆژە بڕیار و لەناو هۆڵی پەرلەمان هەوڵدەدەین بریارێك دەربكرێت پەرلەمانی كوردستان بەژداری بكات لە ئاوەدان كردنەوەی لەهەموو رویەكیەوە .
داواش دەكەین كۆمەڵگای نەتەوەی بە هانای ئەو شارەوە بچن چونكە بوو بە سیمبولی ئازادی دژی تیرۆریستان .
ئەمڕۆ 18_2_2015 بەسەرۆكایەتی سالار محمود سەرۆكی وەفدی پەرلەمانی كوردستان بۆ باكور و رۆژاوا و بە یاوەری جێگر پەروا عەلی و ئەندامانی وەفد نەجیبە لەتیف و محمد عەلی و بەهار عبدالرمان و كەمال یەڵدا و ئێڤار ئیبراهیم و عەلی هالۆ ڕۆژی 11 / 2 / 2015 سەردانی باكوری كوردستان و رۆژاوای وفدیكی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانی باكورو رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
سه‌رله‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان باشور و باكورى كوردستان وه‌فدى په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى سالار محمود گه‌یشته‌ باكورى كوردستان وابڕیاریشه‌ له‌كاتژمێر نۆى به‌ره‌به‌یانى دیدار و كۆبونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ پارته‌ سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كان و شاره‌وانى ئامه‌د ده‌سپێبكه‌ن.
 سالار محمود سه‌رۆكى وه‌فده‌كه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستى توندوتۆڵكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان و پردى نێوان هه‌ردوبه‌شه‌كه‌ى كوردستان باشور و باكور هاتوینه‌ته‌ باكوردى كوردستان ئه‌و هاتنه‌شمان  بانگێشنامه‌ى فه‌ڕمى بوو كه‌ له‌لایه‌ن شاروانى گه‌وره‌ى ئامه‌ده‌وه‌ رێكخراوه‌ بۆ لیژنه‌ى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا : له‌و سه‌ردانه‌یاندا وابڕیاره‌ سه‌رله‌به‌یانى كاتژمێر نۆ ده‌ست به‌ دیدار و كۆبونه‌وه‌كانیان بكه‌ن و چاویان بكه‌وێت به‌ سه‌رۆكى شاره‌وانى گه‌وره‌ى ئامه‌د گوڵتان كشاناك و  پارته‌ سیاسیه‌كان و په‌رله‌مانتارانى باكور و رێكخروه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و دوانیوه‌ڕۆش سه‌ردانى ئاواره‌كان بكه‌ن كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو پارێزگاى ماردین و ئامه‌ده‌وه‌ كه‌مپێكیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵكى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رن و له‌دواى هێرشه‌كانى گروپى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ رویان تێ كردوه‌ و ژماره‌یان 5000 هه‌زار خێزان ده‌بن .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ وه‌فده‌كه‌ى په‌رله‌مان پێك هاتون له‌ سالار محمود سه‌رۆكى وه‌فد و په‌روا عه‌لى جێگر و یاوه‌رى هه‌ر یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران به‌هار عه‌لى و نجیبه‌ له‌تیف و محمد عه‌لى و عه‌لى هالۆ و ئێڤار ئیبراهیم و كه‌مال یه‌ڵدا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان