وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌یشته‌ سوید

16/03/2015 10:23:00 ص
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات بایەخ و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە
دوای گەشتێکی چەند ڕۆژە بۆ وڵاتی ئیتاڵیا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی سینات و پەرلەمانی ئیتاڵیا و نوێنەری پاپا و وەزیری دەروەی ڤاتیکان  و چەند گەورە بەرپرسێکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە. ئەمڕۆ شاندی پەرلەمان کوردستان بە سەرۆکایەتی د.یوسف محەمەد سادق، کۆتاییان بە گەشتەکەیان هێنا و سەردانی وڵاتی سویدیان کرد. لە یەکەمین وێستگەی سەردانەکەیاندا، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەسەرکردەوەو لەلایەن شۆڕش قادر دانساز نوێنەری حکومەتی هەرێم و ستافی نوێنەرایەتی پێشوازیکران.
لە دانیشتنێکدا لەگەڵ ستافی نوێنەرایتی حکومەتی هەرێم لە سویدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، بە گرنگی و بایەخەوە کارو چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە دەرەوە هەڵسەنگاند، بە تایبەتی وڵاتانی ئەوروپا، لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، باسی لە بایەخ و کاریگەریی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات کرد. ئاماژەی بەوەدا، بۆ یەکەمین جار لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا، لیژنەیەکی تایبەتیمان بەناوی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردی درووستکردووە، پەرلەمان بە دواداچوون بۆ گرفت و کێشەکانیان دەکات، ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات، بایەخ و کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، بە تایبەتیش لە ڕووی دیبلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە.
دواتر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە وڵاتی سوید مێژوییەکی کورتی ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی سوید بۆ شاندەکە خستە ڕوو.ئاماژەی بە ڕۆڵ و کاریگەریی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئەورپادا، بە تایبەتیش لە رووی ئابوری و سیاسی و فەرهەنگییەوە. بڕیارە لە سوید سەرۆکی پەرلەمان و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و چەند گەورە بەرپرسێکی ئەو وڵاتە کۆببنەوە.
 
 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کوردستان بە دۆخێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت
 
  د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت"هاوکێشە نیوەدەوڵەتییەکان گۆڕانی گەورەیان بەسەردا هاتووە، کورد دەتوانێت لە ململانێی ناوچەکەدا سود لەو ململانێیە وەربگرێت، چونکە ئەو وڵاتانەی لە ڕابردودا کوردستانیان دابەشکرد، ئێستا دۆستی ئێمەن. گەورەبوونی داعش هێما بۆ فەشەلی دەوڵەتی عێراق و دەرەنجامی کێشە کەڵەکەبووەکانی ڕابردووی عێراقە.
ئەم وتانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەمیانی کۆڕێکی کراوەدا بوو، کە شەوی ڕابردوو، فیدراسیۆنی کۆمەڵە و ڕیکخراوە کوردییەکانی ستۆکهۆڵم بۆیان سازکرد و ژمار
ەیەکی زۆر لە ڕەوەندی کوردی لە هەر چوارپارچەی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردی لە پەرلەمان ئامادەی بوون.
لەسەرەتای کۆڕەکەدا، سەرۆکی پەرلەمان، باسی بارودۆخی ئابوری و سیاسی و شەڕی دژ بە تیرۆرستان و ئازایەتی پێشمەرگە لەو شەڕەدا کرد. ئاماژەی بەوەدا هەرێمی
لەکۆتایی کۆڕەکەشدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، داوای لە ڕەوەندی کوردی کرد هاوکاری هەرێمی کوردستان بن لە بوارە جیاوازەکاندا و فشارییان لەسەر وڵاتەکانیان زیاتر بێت بۆ پشتیوانی هەرێمی کوردستان. کوردستان بە دۆخێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕیت. سوپاسی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی کرد کە خۆڕاگرانە دانیان بەخۆیاندا گرتووە و ماوەی نزیکەی ساڵێکە موچە لەکاتی خۆیان وەرناگرن، ڕەخنەشی لەوەگرت کە لە رابردوودا لە هەرێمی کوردستان تەنها پشتمان بە نەوت بەستووە، بۆیە تووشی ئەم قەیرانە بووین، لەبارەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش سەرۆکی پەرلەمان وتی "ئێستا پێشمەرگە بووتە سیمبوڵی ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر لە جیهاندا، لە هەمانکاتیشدا داعش وانەیەک بوو بۆهەمومان کە دەبێت چاکسازییەکی ڕیشەیی لەسەرجەم بوارەکاندا بکەین.
 
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی سوید کۆبوونەوە
سەرۆکی پەرلەمانی سوید: ئێمە خۆمان بە دۆستی نزیکی ئێوە دەزانین
  
ئۆربان ئالین سەرۆکی پەرلەمانی سوید، لە کاتی پێشوازیکردن لە د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان وتی؛ "بەخێربێن بۆ سوید، ئێمە خۆمان بە دۆستێکی نزیکی ئێوە دەزانین، هەمو فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی سوید، کۆ دەنگن کە حکومەتی سوید هاوکاری و پشتیوانی هەرێمی کوردستان بکات، خۆشبەختانە ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان سوید و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە. "
د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەناوی خۆی پەرلەمانی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانی سویدی کرد و وتی "هاتنمان بۆ پەرلەمانی سوید بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوانمانە، داواکارین لە سێ بواری گرنگدا هاوکارمانبن، ئەوانیش چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی داعش، بەداخەوە ئێستا پیشمەرگە لە بری دونیا شەڕی تیرۆرستان دەکات، بەڵام حکومەتی عێراق پابەند نییە بە ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم کە هاوکاری پێشمەرگە بکات، کردنەوەی کەمپ بۆ ئاوارەکان، وەبەرهێنانی کۆمپانیا سویدییەکان لە هەرێمی کوردستان بەرزبکەنەوە، لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆکی پەرلەمان وتی "ئێستا هەرێمی کوردستان لەشەڕێکی بەرفراواندایە لەگەڵ تیرۆرستان، هیوادارین سوید و وڵاتانی تری ئەوروپا لەو مەترسییە گەورەیەی تیرۆر بگەن، چونکە تیرۆر سنووری نییە و تیرۆرستان لە کوێ دەرفەتییان هەبێت ئاسایش دەخەنە مەترسییەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی سوید، سوپاسی زانیارییەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوەدا لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی پەرلەمانی سوید سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە نزیکەوە چاودێری ڕووداوەکان دەکات و  پەیوەندییەکانمان و هاوکاری سوید بۆ کوردستان هەنگاوی گەورە بە خۆوە دەبینێت، بەتایبەتیش لە ڕووی مرۆیی و فریاگوزارییەوە.
 
 
 
سەرۆکی پەرلەمان لە پەرلەمانی سوید: گرنگە سوود لە ئەزموونی پەرلەمانی و دیموکراتی سوید وەربگرێت
 
  د.ویسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "وڵاتی سوید بۆ ئێمە گرنگە، چ لە ڕووی ئەزموونی دیموکراسی و پەرلەمانییەوە، چ لەڕووی پێکهاتەی دانیشتوانەکەیەوە، کە ژمارەیەکی زۆر ڕەوەندی کوردی لەم وڵاتەدا نیشتەجێن و ئێستا هاوڵاتی سوید، بەشدارن لە پڕۆسەی بەڕیوبردنی وڵاتدا، بەتایبەتیش ئێستا چەندین پەرلەمانتار و چالاکوانی و کەسایەتی سیاسی دیار لەم وڵاتەدا کوردن، ئەمەش ئاماژەی تێکەڵاوبوونی ڕەوەندی کوردییە لەگەڵ کۆمەڵگەی سویدیدا، گرنگە بۆ ئێمە سوود لە ئەزموونی پەرلەمانی و دیموکراتی سوید وەربگرین.
ئەم وتانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەمیانی دواهەمین وێستگەی سەردانی شاندی پەرلەمانی کوردستان هات بۆ پەرلەمانی سوید و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی سۆشیال دیموکرات و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان و تۆڕی پەیوەندی سویدی کوردستانی لە پەرلەمانی سوید.
لە دانیشتنەکاندا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شاندی یاوەری،باسیان لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و شەڕی دژ بە تیرۆرستان و پەیوەندی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند و قەیرانی دارایی و ئاوارەکان کرد چەند پرسێکی تریان کرد.
پەرلەمانتارانی سوید لەبارەی پرسە جیاوازو گەرمەکانی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان پرسیاریان لە شاندی پەرلەمانی کوردستان دەکرد.
لەبارەی پرسی پەیوەندی نێوان پەرلەمانی سوید و پەرلەمانی کوردستان، هەردولا ئەم پەیوەندییەیان بە پێویستییەکی گرنگ دانا، چونکە پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی سوید و کوردستان مێژوویەکی دورودرێژی هەیە.

رۆژمێرى رووداوه‌كان