دروستكردنى بانكێكى زانیارى بۆ ئه‌و وه‌فدانه‌ى سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ن گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

30/03/2015 01:43:00 م
سه‌عات 1ى پاش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 30-3 لێژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانی  به‌ ئاماده‌بوونى زانا عبدالرحمن سه‌رۆكى لێژنه‌ و جێگر و بریارده‌ر و ئه‌ندامانى لێژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دروستكردنى بانكێكى زانیارى كرا كه‌ ببێته‌ رێنیشانده‌رێك بۆ ئه‌و وه‌فدانه‌ى سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریمى كوردستان ده‌كه‌ن و گفتوگۆش له‌ كێشه‌و گرفته‌كانى ره‌وه‌ندى كوردستانی كرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ هۆڵى لێژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانی به‌رێوه‌چوو پێشنیاز كرا بۆ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو كارنامه‌یه‌ك بۆ لێژنه‌كه‌ ئاماده‌بكرێت و گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت تا ببێته‌ پلان بۆ كاروبارى لێژنه‌كه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>