لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی ره‌شنووسی كارنامه‌ی لیژنه‌كه‌یان تاووتوێ ده‌كه‌ن

07/04/2015 07:49:00 ص
رۆژی 6/4/2015 لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی زانا عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاووتوێكردنی ره‌شنووسی كارنامه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی بوو بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌ی كاری لیژنه‌كه‌ ‌و خاڵ به‌ خاڵی ره‌شنووسه‌كه‌ی كه‌ ئاماده‌ كرابوو هه‌روه‌ها شێوازی چاودێریكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.
شایانی وتنه‌ كاری لیژنه‌كه‌ به‌سه‌ر (5) دۆسیه‌دا دابه‌شده‌كرێت و به‌ پێی شاره‌زایی ئه‌ندامان لیژنه‌ و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>