لیژنه‌ى پیشه‌سازی ‌و وزه‌ ‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ ‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌كات

07/04/2015 08:13:00 ص
ڕۆژی  6/4/2015 لیژنه‌ى پیشه‌سازی ‌و وه‌زه‌ ‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونى جێگر ‌و بڕیارده‌ر ‌و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان كۆبۆوه‌..
مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دانانی میكانیزمێكی گونجاو بوو بۆ كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ ‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، كه‌ دوو پڕۆژه‌ یاسا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێشكه‌شكراون كه‌ یه‌كێكیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌یه‌ ‌و ئه‌وه‌ی تریشیان له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌د بڕیاردرا پڕۆژه‌كه‌ی حكومه‌ت بكرێته‌ بنه‌ما بۆ تاووتوێكردنی ‌و سوودیش له‌ پڕۆژه‌كه‌ی په‌رله‌مان وه‌ربگیرێت ‌و لیژنه‌كه‌ سه‌ره‌تا خۆی كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ بكات ‌و دواتر راوبۆچوونی حكومه‌تی له‌سه‌ر وه‌رگرێت ‌و بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاساكه‌ش راوبۆچوونی كه‌سانی پسپۆڕ ‌و شاره‌زا له‌ بواره‌كه‌ وه‌ربگرێت.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>