به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ پێشوازی له‌ كۆنسوڵى شانشینى ئوردن ‌و وه‌فدێكی توركی ده‌كات

16/04/2015 07:33:00 ص
ڕۆژی 14/4/2015 د.بورهان یاسین به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازیی له‌ كۆنسوڵى شانشینى ئوردن له‌ هه‌ولێر كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دوو قۆڵیدا كۆمه‌ڵێك بابه‌ت قسه‌ و باسیان له‌سه‌ر كرا، به‌تایبه‌ت كونسوڵى شانشینى ئوردن به‌ كۆمه‌ڵێك پرسیاره‌وه‌ هه‌وڵیدا زانیاریی باش له‌ باره‌ى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و مه‌سه‌له‌ ئیقلیمییه‌كان بزانێت .
 
  
هه‌ر هه‌مان رۆژ د.بورهان یاسین به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی توركی كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ‌و سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئه‌نكه‌ره‌ ‌و سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی توركی.
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ تێًرو ته‌سه‌لی باس له‌ پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ ‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ‌و توركیا كرا ‌و بڕیاردرا كه‌ په‌ره‌ بدرێ به‌ كاری هاوبه‌ش له‌ نێوان سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان ‌و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی توركیا كه‌ نوێنه‌ره‌كانیان له‌ وه‌فده‌كه‌دا به‌شداربوون.
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان