یاسای ماف ‌و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان ‌و قوربانیانی جینۆساید هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌

23/04/2015 08:00:00 ص
ڕۆژی 22/4/2015 وه‌فدێكی لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدان ‌و قوربانیانى جینۆساید ‌و زیندانیانى سیاسی، كه‌ پێكهاتبوو له‌ ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و جێگر ‌و بڕیارده‌ر ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌، سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد ‌و له‌وێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كه‌سوكاری شه‌هیدان ‌و تاقانه‌كان كۆبوونه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ماف ‌و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان ‌و قوربانیانی جینۆساید ‌و ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی كه‌ له‌ یاساكه‌دا هه‌ن كرا ‌و بڕیاردرا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكرێته‌ راپۆرتێك ‌و ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت، هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه‌ی هه‌مواری یاساكه‌ بكرێت ‌و سیفه‌ی ئیستیعجالی پێبدرێت، له‌ كاتی گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ هه‌مواره‌كه‌شدا له‌ دانیشتنی په‌رله‌ماندا نوێنه‌ری كه‌سوكاری شه‌هیدان ‌و قوربانیانی جینۆساید ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بن.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا راگه‌یه‌ندراوێكی زاره‌كی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆك ‌و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌بێت، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی به‌ستنی پرێس كۆنفرانسێك بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.   

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>