پڕۆژه‌ بڕیارى جینۆسایدى شنگال تاووتوێ كرا

03/05/2015 01:17:00 م
سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 3/5/2015 لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی دلێر مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌ بڕیاری جینۆسایدی شنگال ‌و ده‌وروبه‌ری ‌و لیستی ناوی شه‌هیدان گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا، سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان بڕیارده‌رى لیژنه‌كه‌، به‌ سایتى فه‌رمیى په‌رله‌مانى كوردستانى راگه‌یاند: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌ر گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م  گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ى هه‌رسێ پڕۆژه‌ بڕیارى جینۆسایدى شنگال بوو كه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌مان كرابوو، ته‌وه‌ری دووه‌میش خوێندنه‌وه‌ى روونكردنه‌وه‌یه‌ك بوو سه‌باره‌ت به‌لیستى ناوى شه‌هیدان ‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ بڕیارى زیادكردنى دوو بڕگه‌یدا كه‌ بریتین له‌ دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێك بۆ ئه‌و شه‌هیدانه‌ى دوو ژنیان هه‌یه‌ كه‌ چۆن هاوكارى بكرێن له‌گه‌ڵ راستكردنه‌وه‌ى لیستى ناوى شه‌هیده‌كان".  

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>