پڕۆژه‌ بڕیارى تایبه‌ت به‌په‌نابه‌ران و دیپۆرتكراوان تاووتوێ كرا

03/05/2015 01:24:00 م
به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ره‌وش ‌و گوزه‌رانی په‌نابه‌ران و دیپۆرتكراوان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ  3/5/2015 لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروبارى ره‌وه‌ندى كوردستانى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره‌ گه‌ڕاوه‌كانى ئه‌وروپا له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژه‌ بڕیارێكیان تاووتوێ كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیى زانا عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكى لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروبارى ره‌وه‌ندى كوردستانى و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ره‌وش ‌و گوزه‌رانی په‌نابه‌ران و دیپۆتكراوان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا، لاى خۆیه‌وه‌ سیهام عومه‌ر بڕیارده‌رى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروبارى ره‌وه‌ندى كوردستانى به‌ سایتى فه‌رمیى په‌رله‌مانى كوردستانى راگه‌یاند: "ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیى كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن و وه‌رگرتنى راوبۆچوونى كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره‌ گه‌ڕاوه‌كانى ئه‌وروپا له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمى كوردستان بوو سه‌باره‌ت به‌ ره‌وش ‌و گوزه‌رانی په‌نابه‌ران و دیپۆرتكراوان".
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروبارى ره‌وه‌ندى كوردستانى له‌په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: "لیژنه‌كه‌مان پڕۆژه‌ بڕیارێكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان كردووه‌  بۆئه‌وه‌ى بیخاته‌ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كان تا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ بكرێت و ئاراسته‌ى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت".
 
 
 
به‌گوێره‌ى پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌ یاخود به‌یه‌كجاره‌كى ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستان ئه‌گه‌ر پێش رۆیشتنیان پله‌ى وه‌زیفیان هه‌بووبێت ئه‌وه‌ بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، هه‌ر له‌ پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم هیچ ئاسانكارییه‌ك نه‌كات بۆ به‌ زۆر گێڕانه‌وه‌ى په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانى بیانییه‌وه‌.
ماده‌یه‌كى دیكه‌ى پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ نابێت فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هیچ كه‌سێك له‌ په‌نابه‌رانى به‌زۆر دپیۆرتكراو وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر به‌ خواستى خۆیان نه‌بێـت، جگه‌ له‌وه‌ش به‌گوێره‌ى پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ داوا كراوه‌ حكومه‌تى هه‌رێم ناسنامه‌ى بارى كه‌سێتى بدات به‌و مناڵه‌ دیپۆرتكراوانه‌ى كه‌ دایك و باوكیان هاووڵاتیى هه‌رێمى كوردستانن".

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>