پڕۆژه‌ یاسای كۆمپانیاى كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و گاز تاووتوێ كرا

04/05/2015 01:28:00 م
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌ 7 له‌ رۆژى 12/11/2014ی خۆیدا، پڕۆژه‌ یاسای كۆمپانیاى كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و گازی په‌سه‌ند كرد و ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستانی كرد ‌و په‌رله‌مانى كوردستانیش خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كرد و ئاراسته‌ى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مانی كرد كرد به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ‌و ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌باره‌یه‌وه‌.
 سه‌عات 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 4/5/2015 هه‌ردوو لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان و لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك ‌و ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌، به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرۆژه‌ یاساكه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری پڕۆژه‌ یاساكه‌، ئاماده‌بووانی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ سه‌رنج و تێبینی ‌و پێشنیازه‌كانی خۆیان  خسته‌ڕٍوو بۆ ئه‌وه‌ى له‌ راپۆرتى هاوبه‌ش ‌و كۆتایی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ بخرێته‌ روو.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>