لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ به‌شداری له‌ كۆنفڕانسی به‌ دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

11/05/2015 11:23:00 ص
رۆژی 10/5/2015 وه‌فدێكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدان ‌و قوربانیانى جینۆساید ‌و زیندانیانى سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شداریی له‌ كۆنفڕانسی به‌ دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی مێری به‌ هاوكاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ‌و رێكخراوی كارنگی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سازكرابوو.
له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕ سه‌باره‌ت به‌ به‌ربه‌ست ‌و ده‌رفه‌ت ‌و رێگاچاره‌كان به‌ مه‌به‌ستی هه‌نگاونانی جدی ‌و كارا بۆ یه‌كخستن ‌و به‌ دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرا. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>