وه‌فدێكی حكومه‌ت دێته‌ په‌رله‌مان

13/05/2015 02:45:00 م
به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا ‌و پابه‌ندنه‌بوونی به‌غدا به‌ رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان ‌و ناوه‌ند، سه‌باره‌ت به‌ پرسی نه‌وت ‌و بودجه‌، بڕیاره‌ سبه‌ی 2015/5/14 وه‌فدیًكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ‌و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌ یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانی تایبه‌تمه‌ند به‌ بواره‌كه‌، بێته‌ په‌رله‌مانی كوردستان .
بڕیاره‌ وه‌فدی باڵای حكومه‌ت، له‌و سه‌ردانه‌یاندا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی ‌و دارایی ‌و كاروباری ئابووری ‌و وه‌به‌رهێنان ‌و پیشه‌سازی ‌و وزه‌ ‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا ‌و پرسی نه‌وت ‌و بودجه‌، به‌ مه‌به‌ستی ‌و وه‌رگرتنی بۆچوونی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ‌و یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیار ‌و هه‌نگاوێكی داهاتوو به‌ هه‌ڵوێستێكی نیشتیمانی ‌و یه‌كده‌نگی بێت.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ