ئاگادارییه‌ك بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

15/06/2015 03:42:00 م
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، ئاگاداری گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بڕگه‌یه‌كی تر به‌ ریزبه‌ندیی خاڵی (یه‌كه‌م) زیاد ده‌كات له‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (15)ی ئاسایی رۆژی 2015/6/16.
 ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌یه‌: 
ئاگاداری گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان  بڕگه‌یه‌ك  زیاد ده‌كات به‌ ریزبه‌ندیی (یه‌كه‌م) له‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (15)ی ئاسایی رۆژی 2015/6/16، كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆ، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانی (10 ‌و 11 ‌و 12 ‌و 13) ‌و (هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن) له‌ یاسای راكێشانی مایه‌ له‌ رێگای قه‌رزكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان-عیراق ژماره‌ (7)ی ساڵی 2015، به‌پێی مادده‌كانی (74 ‌و 75 ‌و 77) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
د.یوسف محه‌مه‌د صادق 
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ