ڕاگەیەنراوێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە

27/06/2015 07:55:00 م
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە جارێکی تر تیرۆرستانی داعش، هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر شاری خۆڕاگری(کۆبانێ) و لەئەنجامی چەند کردەوەیەکی تیرۆرستییاندا، کۆمەڵێک هاوڵاتی سڤیل و بێ گوناهیان شەهید کرد، ئەم کردەوە ڕەش و نا مرۆڤانەشیان رۆشتە پاڵ کردەوە چەپەڵەکانی تریان، بەڵام  سەرەنجام کۆبانێ سەرکەوت  و دەستی ڕەشی تیرۆرستان لە شارەکە دورخرایەوە. ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ئیرادەی گەلەکەمان لە کوردستانی ڕۆژئاوا لە مەرامی تیرۆرستان بەهێزترە، لێرەوە بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و ماڵباتی شەهیدان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
داواکارین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جدی تربن، لە هاوکاریی شەڕڤانانی ڕۆژئاوا، بۆ ئەوەی بە یەکجاریی کۆتایی بێنن بە گروپی تیرۆرستی  داعش.
سەرکەوتن بۆ گەلی کورد لە هەمو پارچەکانی کوردستان، مردن و سەرشۆڕی بۆ تیرۆرستانی دوژمنانی مرۆڤایەتی.
پەرلەمانی کوردستان
٢٧-٦-٢٠١٥

رۆژمێرى رووداوه‌كان