لە سلێمانی: سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە چین و توێژە جیاوازەکان دەکات

12/07/2015 07:30:00 م
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٢تەموز، لە نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری سلێمانی، د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیکرد لە نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانان و گەنجان و هاوڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکانی تری شاری سلێمانی و گەرمیان.
لە کۆبوونەوەکاندا، ئەو چین و توێژانە گرفت و کێشە کارگێڕیی و لەمپەرەکانیان بۆ سەرۆکی پەرلەمان خستە روو. لە بەرامبەردا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کێشەی هاوڵاتیان و گرفتەکانیانی ئاڕاستەی لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان کرد، بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران بە دواداچوونی بۆ بکەن.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، لەم خولە نوێیەی پەرلەماندا، سەرۆکی پەرلەمان بەدەر لە دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکان، سەردانی نووسینگەکانی پەرلەمانیش لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشەی هاوڵاتیان.

رۆژمێرى رووداوه‌كان