د.یوسف محه‌مه‌د سادق، سه‌رۆكی په‌رلەمانی كوردستان لە پێشوازی خاتو مه‌ریه‌م بارودچیان ئه‌و كچه ونبووە هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ی ئێستا لە ئێرانەوە گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ڵەبجە، بەدوای دۆزینەوەی خێزانەکەیدا دەگەڕێت، پشتیوانی پەرلەمانی بۆ ئەو مریەم دەربڕی و پەیمانی پێدا بەدواداچوون بۆ کێشەکەی بکات و نەیەڵێت لەوە زیاتر ئەنجامی پشکنینی پزیشکی دوا بکەوێت.
ئەمڕۆ ٤شەممە، ١٥ی تەموز، سەرۆکی پەرلەمان، بە ئامادەبوونی حەیات پەرخی پەرلەمانتاری لیژنەی ئافرەتان، پێشوازی لە مریەم بارودچیان و لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە کرد.
لەکۆبوونەوەکەیەکدا، مه‌ریه‌م باسی له كێشه و نه‌هامه‌تیه‌كانی خۆی كرد و ڕەخنەی لە لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گرت کە دوای پشکنینی پزیشکی تاوه‌كو ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی دەرنەچووە، ئەمەش بارێکی دەروونی خراپی بۆ درووست کردووە."
سەرۆکی پەرلەمان، وتی "کەمتەرخەمی لەم کەیسە مایەی نیگەرانییە، خۆم لە نزیکەوە پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندارەوە دەکەم و نایەڵی ئەم بابەتە لەوە زیاتر دوا بکەوێت."
لەبەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆکی پەرلەمان، سوپاسی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجەی کرد کە زۆر دڵسۆزانە لەخەمی دۆزینەوەی ئەو منداڵەدان لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە ونبوون و ئێستا لەشارەکانی ئێرانن، لەو ڕووەشەوە پشتیوانی پەرلەمانی بۆ ئەو هەوڵانە دەربڕی."