پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمان

16/07/2015 07:20:00 م
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان دەکەم. هیوادارم هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان،مایەی  ئارامی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بێت بۆ سەرجە پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و  کۆتایی هاتن بێت بە ناخۆشی و  کێشە و گرفتەکان و هەنگاونانبێت بەرەو سەرکەوتنی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان.
هاووڵاتیانی خۆشەویست..لەکاتێکدا هەمومان پێشوازی لە جەژنی ڕەمەزان دەکەین، پێشمەرگە ئازا و نەبەردەکانمان لە بەرەکانی پێشەوەی پارێزگاری کردنن لە خاکی کوردستان، بۆیە لێرەوە بەناوی خۆم و پەرلەمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە خۆیان و خێزانە سەربەرزەکانیان دەکەم. سڵاو و جەژنە پیرۆزەش بۆ خێزان و کەسوکاری  پێشمەرگە شەهیدەکان، سڵاو و جەژنە پیرۆزە بۆ ئەو پێشمەرگە دڵسۆزانە دەنێرم کە لە سەنگەرەکانی بەرگری لە خاکی کوردستان دا بریندار بوون.
 
دوبارە جەژنی هەمو لایەک پیرۆز بێت، هەمیشە لە جەژن و شادیدابن.
د.یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678